English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سودە سەرنجڕاکێشەکانی ڕۆژانە نیو کاتژمێر بەپێ ڕۆیشتن
2021-03-14 [03:20 AM]

ZNA ــ هەولێر


هەندێک وەرزش‌و ڕاهێنانی وەرزشی هەیە زۆر سادە دەردەکەون، بەڵام سودو کەڵکەکانی بۆ تەندروستیی مرۆڤ زۆرو زەوەندن، یەکێک لەو وەزرشانە بریتییە لەڕۆژانە ڕۆیشتن بەپێ.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری تەندروستیی ناوچەی مەکكە لەسعودیە، لەهەژماری تایبەتی خۆی لەتویتەر ڕێنماییداوە بەوەی، ڕۆژانە لانیکەم نیو کاتژمێر بەپێ بڕۆن.

جەختیشیکردۆتەوە، ئەوکارە کاریگەریی‌و سودی تەندروستیی گەورەی بۆ جەستەی مرۆڤ دەبێت.

لەبەشێکی ڕێنماییەکەی تەندروستیی مەکكەدا هاتوە، "ڕۆژانە نیو کاتژمێر ڕۆیشتن بەپێ، هەشت سودی هەیە، لەوانە کەمکردنەوەی دڵەڕاوکێ‌و خەمۆکیی، بەهێزکردنی ئێسکەکان‌و نەرمکردنەوەی جومگەو پتەوکردنی ماسولکەکان".

باسی لەوەشکردوە، ئەو وەرزشە یارمەتیی ڕێگرتن لەنەخۆشییە درێژخایەنەکانی وەک قەڵەویی‌و نەخۆشییەکانی دڵ‌و شەکرەو پەستانی خوێن دەدات.

بەگوێرەی ڕێنماییەکەی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی مەککە، بەپێ ڕۆیشتن دەبێتە هۆی پارێزگاریکردن لەکێشێکی تەندروست‌و باشکردنی چونی خوێن بۆ بەشەکانی جەستە، ئەوە جگە لەکەمکردنەوەی ئاستی کۆلیسترۆڵی زیانبەخش‌و سوتانی کالۆرییە زیادەکان لەجەستەدا.





ئەم هەواڵە 364جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad