English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئێران داوای هەڵگرتنی ڤیزەی نێوانیان لەعێراق دەكات
2021-03-15 [07:43 AM]

ZNA – هەولێر


وەزارەتی دەرەوەی ئێران پێشیازی لابردنی ڤیزەی لەنێوان ئێران و عێراق بە ئەنجوومەنی وەزیرانی ئەو وڵاتە داوە بۆئەوەی تاوتوێ و پەسندی بکات.

 

نووسینگەی ئەنجوومەنی وەزیرانی ئێران هەواڵێكی بڵاو كردۆتەوە و تێدا هاتووە، كە هەر دوو وڵاتی ئێران و عێراق بۆ لابردنی ڤیزە رێککەوتنی سەرەتاییان کردووە و وەزارەتی دەرەوەی ئێرانیش لەسەر ئەو بنەمایە پێشنیازی لابردنی ڤیزەی بە ئەنجوومەنی وەزیران داوە، ئەو پێشنیازە ئێستا لە کۆمیسیونی سیاسی و بەرگریی ئەنجوومەنی وەزیرانی ئێران تاوتوێ دەکرێت.

 

ئیرەج مەسجدی، باڵیۆزی ئێران لە عێراق، لە 7ی تەمموزی 2020 دا گووتی: هەنگاوی باش بۆ هەڵگرتنی ڤیزە لەنێوان هەردوو وڵات نراوە، گوتیشی، نەهێشتنی وەرگرتنی پارەی وەک هەنگاوێکی گرنگ بۆ لابردنی ڤیزە لە قەڵەمدا.

 

ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆکی دەزگای دادی ئێرانیش کە 10 شووباتی 2021 سەردانی عێراقی کرد، لە کۆبوونەوە لەگەڵ مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراقدا داوایکرد بۆ ئاسانکاری لە هاتووچۆی زیارەتکاراندا ڤیزە لەنێوان دوو وڵاتدا هەڵبگیرێت.

 

ئێران و عێراق رۆژی 12ی ئاداری 2019 لە راگەیێندراوێکی هاوبەشدا و دوای سەردانی حەسەن رووحانی، سەرۆککۆماری ئێران بۆ عێراق رایانگەیاند، ڤیزەی نێوان دوو وڵات بە خۆڕایی دەبێت

 

 





ئەم هەواڵە 466جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad