English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزیری ئاسایشی ئیسرائیل: جەنگ لەگەڵ ئێران دوایین هەڵبژاردەیە و ئێمە ئامادەین
2021-03-15 [08:32 AM]

ZNA – هەولێر


وه‌زیری ئاسایشی ئیسرائیل رایگه‌یاند، ئێران مه‌ترسییه‌كی جیهانییه‌ و جه‌نگیش دوایین هه‌ڵبژارده‌یه‌ بۆ ئیسرائیل، به‌ڵام پێویسته‌ به‌رده‌وام ئاماده‌بین.

كاحول لاڤان  وه‌زیری ئاسایشی ئیسرائیل بە I 24  ی ئیسرائیلی راگەیاند: "ئێران مه‌ترسی له‌سه‌ر سه‌قامگیری ناوچه‌كه‌ درووست كردووه‌ و ركابه‌ری ئیسرائیل ده‌كات"، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، له‌ ئاسمان و ئاو و زه‌مین پلانی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌مان هه‌یه،‌ له‌ رووی ئه‌منییه‌وه‌ له‌ دوور و رۆژئاوا و رۆژهه‌ڵاتی نزیك ئاماده‌ین.

لاڤان گوتیشی: "هه‌ڵبژارده‌ی جه‌نگ، پێویسته‌ دوایین هه‌ڵبژراده‌ بێت، به‌ڵام ده‌بێت‌ به‌رده‌وام ئاماده‌بین، نابێت ئێران چه‌كی ئه‌تۆمی به‌ده‌ستبهێنێت، نابێت ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانی جیهانی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ رازی بن، له‌سه‌ر وڵاتانی ناوچه‌كه‌ش ئه‌مه‌ قه‌ده‌غه‌یه‌".

 





ئەم هەواڵە 211جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad