English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەمەریکا هەوڵی کۆتاییهێنان بە جەنگی یەمەن ده‌دات
2021-03-15 [11:07 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا رایگه‌یاند، وەزیری دەرەوەی وڵاتەکە ئەنتۆنی بلینکن بە نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ یەمەن مارتن گریفیثی ڕاگەیاندووە واشنتن بەنیازە هەوڵە دیبلۆماتییەکان چالاک بکاتەوە، ئەمەش بە هاریکاری لەگەڵ نەتەوە یەکگرتووەکان و لایەنەکانی دیکەدا، بۆ ئه‌وه‌ی کۆتایی بە جەنگی یەمەن بهێنرێت.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا نێد پڕایس لە بەیاننامەیەکدا وتی، " ئەمەریکا جەختی لەوە کردۆتەوە پشتیوانی یەمەنێکی یەکگرتوو و سەقامگیر و خاڵی لە دەسەڵاتی بیانی دەکات و هیچ چارەسەرێکی سەربازی بۆ ململانێکانی ئەو وڵاتە گونجاو نییە."

هاوپەیمانێتی سەربازی بە ڕابەرایەتی سعودیە لە ساڵی 2015 دا چووە ناو جەنگی یەمەنەوە و حوسییەکانی هاوپەیمانی ئێرانی لە سەنعای پایتەختی وڵاتەکە دەرکرد، حوسییەکانیش دەڵێن دژی سیستمێکی گەندەڵ دەجەنگن.

نەتەوە یەکگرتووەکانیش دەڵێت یەمەن ڕووبەڕووی خراپترین قەیرانی مرۆیی بۆتەوە لە جیهاندا.

 

 





ئەم هەواڵە 385جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad