English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ده‌ ساڵ به‌سه‌ر قه‌یرانی سووریا تێپه‌ڕ ده‌بێت، پاپا پەیامی ئاشتی بڵاو دەکاتەوە
2021-03-15 [11:17 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

پاپای ڤاتیکان، لە رێوڕه‌سمی نزای ھەفتانەی خۆیدا داوای کۆتاییهێنان به‌ شه‌ڕ و خوێنڕێژی سووریای کرد، وتی، ئاواته‌خوازم له‌پێناو ئاشتی له‌ سووریا، چه‌که‌کان فڕێ بدرێن، پەیماننامەیێکی نوێ و کارساز بخرێتە بەردەم کۆمه‌ڵی نێودەوڵەتی و کار بۆ بونیادنانه‌وه‌ و ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی سووریا بكرێت.

رۆژی یه‌کشه‌ممه‌ی رابردوو پاپای ڤاتیکان، له‌ رێوڕه‌سمی نزای ھەفتانەی خۆیدا داوای کۆتایی هێنان به‌ شه‌ڕ و خوێنڕێژی له‌ سووریا کرد، که‌ به‌ هۆی شه‌ڕی ناوخۆییه‌وه،‌ تووشی وێرانی و قه‌یرانی مرۆیی هاتووه‌.

ھەروەھا پاپا له‌ وتاره‌که‌یدا ئاماژەی بەوەکردوه‌: "دیسان داوا لە لایەنەکان دەکەمەوە، تا نیازپاکی خۆیان نیشان بدەن، بۆ ئه‌وه‌ی قه‌یرانه‌که‌ کۆتایی پێ بێت و به‌مه‌ش تروسکه‌ی هیوا بە خه‌ڵکی سووریا ببه‌خشن".

پاپا له‌ به‌شێکی دیکه‌ی په‌یامه‌که‌ی دا ئاواته‌خوازه‌‌ به‌رنامه‌ی ئاشتی بێته‌ ئاراوه‌ و ئەو وڵاتە به‌ هاوکاریی کۆمه‌ڵی جیهانی ئاوه‌دان بکرێته‌وه ‌و له‌م باره‌وه‌ وتی: ئاواته‌خوازم له‌پێناو ئاشتی له‌ سووریا، چه‌که‌کان فڕێ بدرێن، پەیماننامەیێکی نوێ و کارساز بخرێتە بەردەم کۆمه‌ڵی نێودەوڵەتی و کار بکرێ‌ بۆ بونیادنانه‌وه‌، ئاوه‌دان کردنه‌وه‌ی سووریا و گه‌شه‌پێدانی ئابووری له‌و وڵاته‌دا".

 

 





ئەم هەواڵە 220جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad