English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
باڵیۆزی تورکیا: یادداشتی لێکتێگەیشتن له‌گه‌ڵ عێراق بەم زووانە جێبەجێ دەکرێت
2021-03-15 [11:22 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

باڵیۆزی تورکیا لە عێراق ڕایگەیاند یادداشتی لێکتێگەیشتن لەنێوان تورکیا و عێراق لەسەر سەرچاوە ئاوییەکان بەم زووانە جێبەجێ دەکرێت.

فاتیح یڵدز، باڵیۆزی تورکیا لە عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاندووە: "ئەمە یەکەمینجارە لە عێراق کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی ئاو بەڕێوەبچێت، ئێمە وەکوو تورکیا ئەوەندەی لەدەستمان هات، لەڕووی پشتیوانی کردن لە ناوەڕۆک و بەشداری کردن هەڵوێستمان نواند و ویستمان لێرەبین. هەر بۆیە تورکیا بە ئەرینییەوە تێیدەڕوانێت و بەشداری کردنێکی بەهێزی لەم جۆرە کۆنفرانسانەدا دەبێت".

باڵیۆزی تورکیا بە ئاماژەدان بەوەی لەوەی بابەتی دانوستاندنی ئاو بەردەوام لەلایەن عێراقەوە دەخرێتە رۆژەڤەوە، گوتی: "بەڵام هاوئاهەنگیی ئێمە لەگەڵ عێراق بەندە بە دوو بنەمای گرنگەوە، یەکەمیان؛ ئێمە پلانێکی کارمان هەیە کە لەو چوارچێوەیەدا چەند بوارێکی هاوئاهەنگیمان بۆ لایەنی عێراق دەستنیشان کرد. دووەمیشیان، ئێمە یادداشتێکی لێکتێگەیشتنمان لەبارەی ئەم هاوئاهەنگییە هەیە کە لە پەرلەمانماندا پەسند کراوە".

سەبارەت بە نیگەرانییەکانی عێراق، باڵیۆزی تورکیا گوتی: "نیگەرانییەکانی عێراق لەبارەی ئاو لەلایەن تورکیاوە دەزانرێت و چاودێریی دەکرێت. ئێمە هیچ کاتێک بە هەڵوێستی بازاڕکاری و بڕینی ئاو لەم بابەتەدا هەڵسوکەوتمان نەکردووە. تورکیا تەنانەت لە کاتە سەختەکاندا و لە وشکەساڵیشدا ئەوەی لەدەستی هاتبێت بۆ پێدانی مافی عێراق لە ئاو کردوویەتی".

 

 





ئەم هەواڵە 292جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad