English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لە چوار پارێزگای عێراق خۆپیشاندان ده‌ستی پێكرد
2021-03-15 [11:27 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

لە پارێزگاکانی زیقار، بەسرە، واست و میسان خۆپیشاندان ئەنجامدرا و لە میانیدا خۆپیشاندەران داوای خزمەتگوزاریی و رەخساندنی دەرفەتی کاریان کرد.

ژمارەیەک شایەتحاڵ لەو پارێزگایانە رایانگەیاند، ژمارەیەکی زۆری خۆپیشاندەران لەو چوار پارێزگایە خۆپیشاندانیان ئەنجامداوە و بە سووتاندنی تایەی ئۆتۆمبێل، رێگا سەرەکییەکانیان داخستووە.

بەگوتەی شایەتحاڵەکان ژمارەیەکی زۆر لە دەرچووانی زانکۆ و پەیمانگاکان لەگەڵ کەسانی بێکار بەشدارییان لە خۆپیشاندانەکاندا کردووە و ئاماژەیان بەوەیشداوە کە لە میانی خۆپیشاندانەکاندا، خۆپیشاندەران داوایانکردووە دەرفەتی کاریان بۆ برەخسێندرێت و خزمەتگوزارییە سەرەکییەکانی وەک ئاو و کارەباشیان بۆ دابین بکرێت.

بەپێی دوایین ئاماری وەزارەتی پلاندانانی عێراق، رێژەی بێکاری لە عێراق گەیشتووەتە ٢٧ لەسەدا و رێژەی ھەژاریش گەیشتووەتە ٣١،٧ لەسەدا.

لە تشرینی یەکەمی ٢٠١٩وە تا ئێستا بەھۆی خراپی رەوشی ئابوورییەوە، خۆپیشاندان لە پارێزگاکانی باشوور و ناوەڕاستی عێراق، ئەنجام دەدرێن.

 

AA





ئەم هەواڵە 259جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad