English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پێنج نیشانەی كەمی ئاسنی خوێن نابێت فەرامۆش بكرێن
2021-03-15 [02:51 AM]

ZNA ــ هەولێر


كەمی ئاسن یان ئەنیمیا، حاڵەتێكی باوە لە ژنانی دوگیان یان خانمان لە ماوەی سوڕی مانگانەدا، بەهۆی ئەو رێژە خوێنەی لەدەستی دەدەن، ئەم حاڵەتە لەگەڵ زیادبونی تەمەندا زیاد دەكات لە ژنان و پیاوانیشدا، ئەگەر پشتگوێ بخرێت ئەگەری سستبونی دڵی هەیە.

ئەو كەسانەی ئەم گرفتەیان هەیە پێنج نیشانەیان تێدا دەردەكەوێت:

1. هەستكردن بە هیلاكیی بەردەوام
شەكەتی زۆركات نیشانەی ئەم گرفتەیە،  ئەمەش لە ئەنجامی ئەوەیە كە جەستەت ئاسنی پێویستی نییە بۆئەوەی هیمۆگڵۆبین دروستبكات، بەبێ هیمۆگڵۆبینیش ئۆكسجین ناچێت بۆ ماسولكە و شانەكان و هیلاكت دەكات.

2. بێ ڕەنگی
هیمۆگڵۆبین رەنگی سور دەدات بە خوێن و وادەكات پێستت سروشتی دەربكەوێت، كاتێك رێژەی هیمۆگڵۆبین كەمدەكات بێ ڕەنگ دەردەكەویت، بەتایبەتی چاو، زمان، پوك و پێڵوی چاو و هەندێكجاریش نینۆك.

3. هەناسەتەنگی
بەهۆی ئەوەی ئۆكسجینی پێویست ناگات بە شانەكانی جەستە، بەزویی هەناسەت تەنگ دەبێت.

4. وشكبونی پێست و قژ
وشكبونی پێست و زیان بەركەوتنی قژ و شكانی نینۆك ئاماژەی كەمیی ئاسنی خوێنە، چونكە ئەم ماددەیە قژ و نینۆك بەهێزدەكات.

5. خێرا لێدانی دڵ
هەستكردن بە ترپەی دڵ و خێرا كاركردنی بەهۆی ئەوەی ئۆكسجینی پێویست لە خوێندا نییە، ئەمەش لە ئەنجامی كەمی ماددەی ئاسنە.





ئەم هەواڵە 451جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad