English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەریتانیا سزای نوێ به‌ سەر به‌رپرسانی سوریا ده‌سه‌پێنێت، له‌وانه‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تێدایه‌
2021-03-15 [02:12 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

بەریتانیا سەپاندنی سزای بەسەر شه‌ش به‌رپرسی حکومەتەکەی بەشار ئەلئەسەد لە سوریا راگه‌یاند، یه‌كێك له‌وانه‌ی سزاكه‌ گرتوویه‌تیه‌وه‌ فەیسەڵ میقداد، وەزیری دەرەوەی سوریایه‌.

ئەم سزا نوێیانەی به‌ریتانیا بەهۆی سەرکوتکردنی گەلی سوریا و هەروەهاش سود وەرگرتن لە مەینەتییەکانی گەلی سوریاوه‌ دراوه‌.

دۆمینیک ڕاب، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا لە ڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت "ڕژێمی ئەسەد، 10 ساڵە دڕندانە گەلی سوریای کردۆتە ئامانج بەهۆی داواکردنی ڕیفۆرمێکی ئاشتیانەوە."

وەزیری دەرەوەی بەریتانیا دەڵێت "ئەمڕۆ 6 کاربەدەستی تری سوریایی بەرپرسیار دەکەین لەو هێرشانەی بە کۆمەڵ دەیکەنە سەر هاوڵاتیانی سوریایی لە کاتێکدا پێویستە بپارێزرێن نەک هێرشیان بکرێتە سەر."

ئەم سزایانە هاوکاتە لەگەڵ دەهەمین ساڵیادی بەهاری عەرەب لەو وڵاتەدا کە قەدەغەکردنی هاتوچۆ و سڕکردنی سامانەکانی ئەو کاربەدەستانەی سوریا دەگرێتەوە.

ئەم سزایانەی بەریتانیا ڕاوێژکارێکی ئەسەد و دوو گەورە سەرکردەی لەشکریی و دوو کارداری سوریاییش دەگرێتەوە.

ئەم سزایانەش یەکەمین سزان بسەپێندرێنە سەر کاربەدەستانی وڵاتی سوریا پاش ئەوەی بەریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا هاتە دەرێ.

یەکێتی ئەوروپا 353 سزای سەپاندۆتە سەر ڕژێمی سوریا.

بەریتانیا کە لە مانگی یەکی ساڵی 2020دا لە یەکێتی ئەوروپا هاتە دەرێ، پێشتریش لە ڕێی ئەم یەکێتییەوە سزای سەپاندۆتە سەر سوریا.

برۆکسل لە ساڵی 2011وە سزا دەسەپێنێتە سەر دەسەڵاتدارانی سوریایی بەهۆی سەرکوتکردنی دڕندانەی خۆپیشاندانەکانی دژە حکومەتەوە، لە مانگی یەکی ڕابردوودا فەیسەڵ میقدادیشی زێد کردە سەر لیستی سزادراوان.

لەندەن دەڵێت دەستی بە کارکردنیش کردووە لە ڕێی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە بۆ فشار خستنە سەر حکومەتی سوریا تا بەشدارییەکی تەواوی هەبێت لە پرۆسەی ئاشتی بە سەرپەرشتی نەتەوە یەکگرتووەکان و هەروەها لە وتووێژەکانی لە ژنێڤ دەکرێن لەسەر دەستوری وڵاتەکە.

وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا داوا لە دیمەشق دەکات تا گیراوەکانی وڵاتەکە ئازاد بکات و هەروەهاش ڕێگەبدات کۆمەک و یارمەتییەکان بگەنە سەرانسەری سوریا.

 

voa





ئەم هەواڵە 244جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad