English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وێنەگرتنی فیلمە نوێیەکەی کلۆنی و رۆبێرتس دەستیپێکرد
2021-03-13 [11:11 AM]

ZNA – هەولێر


هەردوو ئەکتەری ئەمریکی جۆرج کلۆنی و جولیا رۆبێرتس بەشداری لە فیلمێکی نوێی سینەماییدا دەکەن و وێنەگرتنی ئەم بەرهەمە دەستیپێکرد.

فیلمەکە بەناوی Ticket to Paradiseیە و یەکەم دیمەنی لە کوینزلاند لە ئۆسترالیا وێنەگیراوە و پۆل فلیچەر وەزیری پەیوەندی و هونەر لە ئۆسترالیا رایگەیاند، بە بڕی چوار ملیۆن و 92 هەزار دۆلاری ئەمریکی پشتیوانی دارایی بۆ فیلمەکە دابین دەکەن.

بەرهەمهێنانی فیلمەکە لە مانگی شوباتی رابردوو ئاشکرا کرا و جارێکی دیکە ئەو دوو ئەکتەرە سینەماییە لە فیلمێکد پێکەوە رۆڵدەگێڕنەوە، ئەمەش لە دوای فیلمی سینەمایی Ocean’s Elevenـە دێت کە لە 2001 بڵاوکرایەوە بە یەکێک لە فیلمە گرنگەکانی سینەمای جیهان دەناسرێت.

فیلمی Ocean’s Eleven باس لە باندێکی لێهاتوو دەکات کە 11 ئەندامی هەیە و پلان بۆ دزینی سێ گەورەترین گازینۆکانی قومارکردن لە لاس فیگاس.





ئەم هەواڵە 277جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad