English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مایلی سایرس بەرهەمێکی نوێی بڵاوکردەوە
2021-03-13 [04:45 AM]

ZNA – هەولێر


خانمە گۆرانیبیژی جیهانی مایلی سایرس، بەرهەمێکی نوێی بۆ هۆگرانی بڵاوکردەوە.

ئەم بەرهەمە ڤیدیۆکلیپێکە بەناوی "Angels Like You" و لە کەناڵی تایبەتی ئەو گۆرانیبێژە لە یوتیوب بڵاوکراوەتەوە.

ڤیدیۆکلیپەکە لە مانگی شوباتی رابردوو وێنەگیراوە و تایبەتە بە کارمەندانی لە بواری چاودێری تەندروستی کار دەکەن.

ئەو گۆرانیبێژە تەمەن 28 ساڵە، لە مانگی رابردوو کۆنسێرتێکی لە یاریگای ریمۆند جێمس لە تامپا لە لۆس ئەنجلس سازکرد و دیمەنەکانی ئەو کۆنسێرتە کراونەتە ڤیدیۆکلیپ.

ڤیدیۆکلیپەکە لە ماوەی دوو رۆژدا زیاتر لە سێ ملیۆن بینەری هەبووە و 263 لایکی بۆ هاتووە.





ئەم هەواڵە 301جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad