English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لە بابل تەقینەوەیەك كاروانێكی هاوپەیمانانی كردە ئامانج
2021-03-15 [04:01 AM]

ZNA-هەولێر


ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە تەقینەوەیەکی تیرۆریستی کاروانێکی لۆجستی ھێزەکانی ھاوپەیمانانی لە سنووری شاری بابلی باشووری عێراق کردە ئامانج.

میدیاکانی عێراق بڵاویان کردەوە لەسەر ڕێگەی سەرەکیی بابل، لە نزیک شاری حیللەی باشووری عێراق، مینێکی چێندراو بە کاروانێکی ھاوپەیماناندا تەقیوەتەوە.

تەقینەوەی مینەکە زیانێکی ئەوتۆی نەبووە، تەنھا ئەو شوێنەی تێکداوە کە تیایدا چێندرابوو، ئەمەش لە کاتێکدایە لەوەتەی سەرەتای ساڵی رابردووەوە تا ئێستا بە شێوەی بەردەوام و بێ پچڕانەوە ڕۆژانە ھێرشی تیرۆریستی دەکرێتە سەر ھێزەکانی ھاوپەیمانی شەڕی دژی داعش لە عێراق.





ئەم هەواڵە 397جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad