English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عێراق.. ژمارەیەک چەکدار بازرگانێکی ماددە هۆشبەرەکان لە بنکەیەکی پۆلیس دەڕفێنن
2021-03-15 [04:02 AM]

ZNA-هەولێر


ژمارەیەک چەکدار بە جلی سەربازییەوە بازرگانێکی ماددە ھۆشبەرەکان لە بنکەیەکی پۆلیس لە باشووری عێراق، دەڕفێنن.

بەپێی زانیارییە میدیاییەکان، ئەمڕۆ دووشەممە ١٥-٣-٢٠٢١ چەکدارەکان بە چوار ئۆتۆمبێل ھەڵیانکوتاوەتە سەر بنکەیەکی پۆلیس لە پارێزگای میسان.

چەکدارەکان تۆمەتبارێکیان رفاندووە، کە بڕیار بووە ئەمڕۆ بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە ماددەی ھۆشبەر، دادگایی بکرێت.

میدیا عێراقییەکان ئاماژە بەوە دەکەن، کە چەکدارەکان و تۆمەتبارە رفێندراوەکە سەر بە لایەنێکی سیاسیی دەسەڵاتداری عێراقن.





ئەم هەواڵە 376جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad