English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەنریکی یەک ملیۆن یۆرۆی زەرەر لەبەرشەلۆنە دا 
2021-03-15 [05:48 AM]

 ZNA- ھەولێر



لویس ئەنریکی راھێنەری ھەڵبژاردەی ئیسپانیا بە بانگھێشت کردنی یاریزان پێدری بۆ ریزی ھەڵبژاردەی ئیسپانیا زیانی یەک ملیۆن یۆرۆی لە بەرشەلۆنەدا . 


بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی مۆندۆدیپۆرۆتیڤۆی کەتەلۆنی ، بە بانگھێشت کردنی پێدری بۆ ھەڵبژاردەی ئیسپانیا ، دەبێت یانەی بەرشەلۆنە یەک ملیۆن یۆرۆی دیکە بە یانەی لاس پاڵماس بدات . 

لەھەواڵەکە ھاتووە ، لەھاوینی رابردوو یانەی بەرشەلۆنە گرێبەستی لەگەڵ پێدری مۆرکرد کە لە یانەی لاس پاڵماس یاری دەکرد و بەپێی گرێبەستەکە ھەر کاتێک پێدری پەیوەندی بە ھەڵبژاردەی ئیسپانیا بکات دەبێت بەرشەلۆنە یەک ملیۆن یۆرۆی دیکە بەیانەی لاس پاڵماس بدات . 

پێدری لەم وەرزە یەکێکە لە یاریزانە ئاست بەرزەکانی یانەی بەرشەلۆنە و توانیوویەتی بە ئاستە بەرزەکەی سەرنجی میدیا جیھانییەکان بە لای خۆی رابکێشێت . 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 1054جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad