English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مسته‌فا كازمی: هه‌ڵه‌بجه‌ برینی قووڵ و ئابڕووچوونی ئه‌و زوڵمه‌ی به‌بیرهیناینه‌وه‌
2021-03-16 [08:27 AM]

ZNA-هەولێر


مسته‌قا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ (16 ئادار/ مارسی 2021) رایگه‌یاند، له‌ یادی (33) ساڵه‌ی كیمیابارانی "هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید"ی كوردستانی عێراق برینی قووڵ و ئابڕووچوونی ئه‌و زوڵمه‌ی به‌بیرهیناینه‌وه‌، كه‌ كه‌ره‌سته‌یه‌ك بووه‌ به‌ده‌ست ده‌سه‌ڵاته‌وه‌.

مسته‌فا كازمی گوتی: "ئه‌مڕۆ هاوسۆزین له‌گه‌ڵ ئه‌و ئازاره‌ مێژووییه‌ی خه‌باتی گه‌له‌كه‌مان له‌ دژی زوڵم و دیكتاتۆری، (33) ساڵ به‌سه‌ر تاوانی كیمیابارانكردنی "هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید"ی كوردستانی عێراق تێپه‌ڕده‌بێت، كه‌ بووه‌ هۆی شه‌هیدبوونی هه‌زاران كه‌سی سڤیل".

روونیشیكرده‌وه‌ "هه‌ڵه‌بجه‌ برینی قووڵ و ئابڕووچوونی ئه‌و زوڵمه‌ی به‌بیرهیناینه‌وه‌، كه‌ كه‌ره‌سته‌یه‌ك بووه‌ به‌ده‌ست ده‌سه‌ڵاته‌وه‌، بەڵام ئەمڕۆ ئێمە ئیلهام لە گیانبەختکردووی شەهیدان و ناڵەی رووحیان وه‌رده‌گرین، کە ئه‌وان خه‌باتیان بۆ كرد، له‌ پێناو عێراقێكی دیموكراتی، هاووڵاتیانی شانازی پێوه‌ بكه‌ن".

مسته‌قا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق داوای ره‌حمه‌تی بۆ شه‌هیدانی هه‌ڵبجه‌ كرد و گوتیشی: "نه‌مری بۆ شه‌هیدانی هه‌ڵه‌بجه‌ی پاك، شكۆ و سه‌ربه‌رزی بۆ قوربانیانی ئازادی".





ئەم هەواڵە 277جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad