English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
توركیا ئاگادارینامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی ئیسرائیل و یۆنان و یه‌كێتیی ئه‌ورووپا ده‌كات
2021-03-16 [11:07 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ رێڕه‌وی پرۆژه‌ی "EuroAsia Interconnector" به‌ نێو ئاوه‌كانیدا تێده‌په‌ڕێت، توركیا ئاگادارینامه‌یه‌كی دایه‌ هه‌ریه‌ك له‌ باڵیۆزخانه‌كانی ئیسرائیل و یۆنان و سه‌رۆكایه‌تی نوێنه‌رایه‌تی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا له‌ وڵاته‌كه‌ی، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی یاداشتنامه‌ی لێكتێگه‌یشتن له‌نێوان هه‌ریه‌ك له‌ ئیسرائیل، یۆنان و قوبرسی باشووری یۆنانی به‌ پشتیوانیی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا له‌باره‌ی پرۆژه‌كه‌وه‌ واژووكرا.

سه‌رچاوه‌ دیپلۆماتییه‌كان ئه‌وه‌یان وه‌بیرهێنایه‌وه‌ كه‌ یاداشتنامه‌ی لێكتێگه‌یشتن سه‌باره‌ت به‌و پرۆژه‌یه‌ی كه‌ یه‌كێتیی ئه‌ورووپا پشتیوانیی ده‌كات و دامه‌زراندنی تۆڕی كاره‌با له‌نێوان هه‌ریه‌ك له‌ یۆنان، قوبرسی باشووری یۆنانی و ئیسرائیل له‌ خۆده‌گرێت، رۆژی ٨ی ئادار واژووكراوه‌.

ئاژانسی ئه‌نادۆڵی توركیا باسی له‌وه‌ كرد، سه‌رچاوه‌كان جه‌خت له‌وه ‌ده‌كه‌نه‌وه‌ له‌و وێنانه‌ی كه‌ له‌ دۆكیومێنته‌كانی پرۆژه‌كه‌دا به‌كارهێنراون، رێڕه‌وی پلان بۆ دانراوی هێڵی ژێرئاوی كاره‌با له‌نێوان قوبرس و دوورگه‌ی گریت، به‌ نێو سنووره‌ ئاوییه‌كانی توركیا له‌ خۆرهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌ڕاست تێده‌په‌ڕێت و به‌پێی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ئه‌گه‌ر بێت و پرۆژه‌كه‌ پێویستی به‌ كاری به‌رایی هه‌بێت، ئه‌وا بۆ ئه‌و كارانه‌ی له‌ سنووره‌ ئاوییه‌كانی توركیادا ئه‌نجامده‌درێن، پێویسته‌ داوای مۆڵه‌ت له‌ توركیا بكرێت و ئه‌گه‌ر پێویستی به‌ كاری به‌رایی نه‌بێت ئه‌وا به‌ر له‌ ماوه‌یه‌كی گونجاو له‌ دانانی هێڵه‌كانی كاره‌با پێویسته‌ زانیاریی بدرێته‌ توركیا.

هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌كان جه‌ختیان له‌وه‌كرده‌وه‌ كه تێبینینامه‌ دراوه‌ته‌ هه‌ریه‌ك له‌ باڵیۆزخانه‌كانی ئیسرائیل و یۆنان و سه‌رۆكایه‌تی نوێنه‌رایه‌تی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا‌ و هه‌ڵوێسته‌كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی نووسراو تۆماركراوه‌.

 

AA





ئەم هەواڵە 178جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad