English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئێران لە شەپۆلی چوارەمی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەترسێت
2021-03-16 [02:10 AM]

ZNA - هەولێر


وەزارەتی تەندروستیی ئێران بڵاوی‌کردووەتەوە، ژمارەی قوربانیان لە بەھاری ئەمساڵدا بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزدەبێتەوە و رۆژانە زیاتر لە ٢٠٠ كەس بەم ڤایرۆسە ژیانیان لەدەست دەدەن.

ئیرەج حەریرچی جێگری وەزیری تەندروستی ئێران ئەمرۆ سێشەممە رایگەیاند دۆخەكە بە تەواوی گۆڕاوە و بەپێچەوانەی پیشبینییەكانیانە.

 بەگوتەی حەریرچی شەپۆلی چوارەمی كۆرۆنا لە بەھاری ئەمساڵدا خەڵكی ئێران ئازار دەدات و پێشبینی دەكات لە ھەر سێ مانگی بەھاردا رۆژانە زیاتر لە ٢٠٠ كەس گیان لەدەست بدەن و داوا لە ھاووڵاتیان دەكات مەترسییەكە بە جیدی وەربگرن.

لەلایەکی دیکەوە سیما سادات لاری، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئێران رایگەیاندووە هەتا ١٥ رۆژ بەسەر به‌هاردا تێدەپەڕێت، سەردانی ٤٠ شاری ئێران پێشی پێدەگیرێت.

سادات لارای هەروها رایگەیاند لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ٩٧ کەسی دیکە بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ژیانیان لەدەست داوە.





ئەم هەواڵە 418جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad