English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
داهاتی Tom and Jerry لە سینەماکاندا
2021-03-16 [04:23 AM]

ZNA – هەولێر


داهاتی فیلمی سینەمایی Tom and Jerry کە بەشێوەی لایڤ ئەکشن بەرهەمهاتووە، داهاتی لە سینەماکانی جیهاندا بۆ میدیاکان ئاشکرا کرا.

ئەم بەرهەمە سینەماییە کە لە 26 شوباتی ئەمساڵ لە سینەماکاندا نمایشکرا، داهاتی گەیشتووەتە 66 ملیۆن و 99 هەزار دۆلاری ئەمریکی و تەنها لە سینەماکانی ئەمریکا 28 ملیۆن و 200 هەزار دۆلاری بەدەستهێناوە.

ماوەی فیلمەکە یەک کاتژمێر و 41 خولەکە و جوڵەی کارەکتەرە ئەنیمەیشنەکان هاوشێوەی فیلمی تۆم و جێرییە لە تەلەڤزیۆندا و کارەکتەری راستەقینەشی تێدایە.

ئەم بەرهەمە نوێیە لە نووسینی کیڤن کۆستێلۆیە و لە دەرهێنانی تیم ستۆرییە و کلۆی گرایس مۆرتیز رۆڵی سەرەکی تێدا دەگێڕێت.





ئەم هەواڵە 409جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad