English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عێراق لە ساڵێکدا ٦٠٠هەزار تۆن خورمای هەناردە کردووە
2021-03-16 [07:50 AM]

ZNA - هەولێر


وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق بڵاوی‌کردەوە، ئەمساڵ ٦٠٠هەزار تۆن خورمای هەنداردیه بازاڕی دەرەوە کردووە.

 لە حەفتاکانی سەدەی رابردوو، عێراق لە جیهان یەکەم هەناردەکاری خورما بووه‌ ، ساڵانە زیاتر لە ملیۆنێک تۆن خورمای هەناردەی وڵاتان کردووە، تەنانەت لە ساڵانای نەوەدی سەدەی رابردوودا بۆ پلەبەندی حەوتەمی هەناردەکاری خورما دابەزیوە.

مەهدی سەهەر جبوری بریکاری وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق دەڵێت، هیندستان، چین، مەغریب و چەندین وڵاتی ئەوروپایی خورمایان لە عێراق هاوردە کردووە.

مەهدی سەهەر جبووری دەڵێت، ئەو بڕە خورمایەی ئەمساڵ بە بازاڕکراوە نزیکەی ٦٠٠ هەزار تۆنە.

زۆربەی ئەو خورمایەی هەناردەکراوە لە جۆرەکانی زەهدی و خەستاوی و ئەوانی دیکەش لە جۆرەکانی دیکەن و  زۆرترین خورماش لە کەربەلا و بابل و دیالە و بەسڕە بەرهەم هاتووە.





ئەم هەواڵە 406جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad