English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئیسرائیل دەووروبەری دیمەشق بۆردومان دەكات
ئەرشیف
2021-03-17 [08:13 AM]

ZNA- هەولێر


شەوی رابردوو ئیسرائیل هێرشێکی مووشەکی بۆ سەر ناوچەکانی دەوروبەری دیمەشق کردووە و هێزە بەرگرییەکانی سووریا بەرپەرچیان داوەتەوە، بەگوێرەی میدیاكانی سوریا.

میدیای سووریا وردەکاریی زیاتری لەسەر هێرشە مووشەکییەكە بڵاو نەكردەوە تەنیا ئەوەی ئاشكرا كرد، کە هێرشەکان یەکەم هێرشی مووشەکین لە دوای هێرشەکانی رۆژی 28ی مانگی شووباتی رابردوو کە تێیدا ئیسرائیل چەند ناوچەیەکی سەربازی لە باشووری دیمەشقی کردە ئامانج.

هێرشەكەی ئیسرائیل لە کۆتاییەکانی شووبات ناوچەی سەیدە زەینەبیان لە باشووری دیمەشق کردە ئامانج کە بنکەی سوپای پاسدارانی ئێران و حیزبوڵڵای لوبنانی تێدا بوو، هێرشەکان هیچ زیانێکی گیانیان نەبوو.

چاودێریی مافەکانی مرۆڤ لە سووریا لەو بارەوە دەڵێت: "هێرشە مووشەکییەکان دوو کۆگای تەقەمەنییان لە نزیک فڕۆکەخانەی دیمەشق کردووەتە ئامانج کە کۆگای چەکدارە میلیشیاکانی نزیک لە ئێرانن".

گرژی و ئاڵۆزی لەنێوان بەشێک لە میلیشیا شیعەکان و ئیسرائیل بەردەوامە و ئیسرائیل ئێران بە پاڵپشتیکردنی ئەو میلیشیایانە تۆمەتباردەکات، نزیکەی 10 رۆژ پێش ئێستا ئەمیر حاتەمی، وەزیری بەرگریی ئێران لە گوتارێکدا هۆشداریی تووندی دایە ئیسرائیل کە پەلاماری ئێران نەدات، ئاماژەی بەوەش کردووە، ئیسرائیل "لە ئاستی ئێمەدا نییە.. بزانێت یاخود نەزانێت دەبێت لەوە ئاگاداربێت. هەڵەیەکەی گەمژانە بکات، تەل ئەڤیڤ و حەیفا تەختی زەوی دەکەین".

 





ئەم هەواڵە 208جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad