English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزیری بەرگری رووسیا: مۆسكۆ و واشنتن لەنزیكەوە هاوكاری یەكتر ی دەكەن لە سووریا
2021-03-17 [08:45 AM]

​ZNA- هەولێر


ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ وه‌زیری به‌رگری رووسیا  رایگه‌یاند، رووسیا و ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا پارێزگاری له‌ په‌یوه‌ندییه‌كانیان دەكەن له‌ ئاستی ئۆپەراسیۆن و تەكتیكی دا.

سێرگی شویگو، له‌ چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی "تینگری نیوز"ی كازاخستانی گوتی: "لێتان ناشارمه‌وه‌، ئێستا له‌ سووریا له‌ ئاستی ئۆپەراسیۆن  و تەكتیكیدا، په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ هاوكاره‌ ئه‌مه‌ریكییه‌كان پته‌وه‌ ئه‌مه‌ نهێنییه‌، به‌ڵام من ئاشكرای ده‌كه‌م، بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر، رۆژانه‌ چه‌ندین په‌یوه‌ندی له‌ بواری ئیداره‌كردنی بواری ئاسمانی ده‌كرێت".

ئەو گوتیشی: "ئیداره‌ی نوێ له‌گه‌ڵ هاتنی بایدن جێی هیوان‌، ئێستا روونه‌ ئه‌وان له‌ داواكردن و پێشنیازكردن، كه‌ شیاوی جێبه‌جێكردن نییه‌، چوونه‌ته‌ سه‌ر بڕوای گفتوگۆی سرووشتی و بنیاتنه‌ر"، نموونەی ئەوەش پەیمانی ستار 3 یە .

وه‌زیری به‌رگری رووسیا روونیشی كردەوە، هیواخوازین له‌ داهاتوودا، هه‌نگاوی زیاتر بهاوێن، كه‌ نه‌ك ته‌نیا له‌ ئه‌مه‌ریكا و رووسیا، به‌ڵكو له‌ وڵاتانی دیكه‌ش په‌ره‌بسێنێت.

وه‌زیری به‌رگری رووسیا روونیكرده‌وه‌، دانووستان له‌سه‌ر ئەو په‌یمانە گرنگه‌ و مووشه‌كی مامناوه‌ند و كورتمه‌ودا شیاوی گفتوگۆیه‌، رووسیا پابه‌ند بووه‌ به‌ په‌یمانه‌كه‌وه‌، ئه‌گه‌ر لایه‌نی ئه‌وروپی سه‌رپێچی نه‌كات.

وەرگێران/ جەنگاوەر عەزیز

سەرچاوە/ تاس

 





ئەم هەواڵە 184جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad