English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وه‌زیرى ته‌ندروستیی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان هۆشدارییه‌كى بڵاو كردووه‌ته‌وه‌
2021-03-17 [10:21 AM]

ZNA- هەولێر


وه‌زیرى ته‌ندروستیی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان هۆشدارییه‌كى بڵاو كردووه‌ته‌وه‌ و ئاماژه‌ى به‌وه‌ داوه‌، كۆرۆناى گۆڕاو خێرا بڵاو ده‌بێته‌وه‌ و زۆرترین ژمارە و ڕێژەی تووشبوون تۆمار كراون.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 17/3/2021، د. سامان به‌رزنجى، وه‌زیرى ته‌ندروستی، هۆشدارییه‌كى بڵاو كردووه‌ته‌وه‌ و ده‌ڵێت: "زنجیرەی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا خێرا بڵاو دەبێتەوە، زۆرترین ژمارە و ڕێژەی تووشبوون 7.8% تۆمار کراون، لە ڕۆژانی داهاتوو پێشبینی زیاتریش دەکرێت".

باسى له‌وه‌ش كردووه‌: "بەپێی پێوەرەکان، ڕێژەی گواستنەوەی ڤایرۆس لە هەر تووشبوویه‌ک زیاتر لە کەسێکی دیکە تووش دەکات و ژمارەی پڕبوونی قەرەوێلەکان لە نەخۆشخانەکان زۆر زیاتر بووە، ئەمەش گواستنەوەی بەربڵاوی نێو کۆمەڵگه‌ دەگەیەنێت، تکایە پاڵپشتی ڕێکارەکان بن و ئاگاداری خۆتان و خانەوادەتان بن، دانانی ماسک و دوورکەوتنەوە لەیەکتر و نەچوون بۆ شوێنی قەرەباڵغ، گرنگترین ڕێکارەکانی خۆپارێزییە".

وه‌زیرى ته‌ندروستى هیواى سه‌لامه‌تى بۆ هه‌موو لایه‌ك خواستووه‌ و ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ ڕوو، لە کاتی بوونی نیشانەکان، بۆ پشکنین و چارەسەرکردن.





ئەم هەواڵە 1006جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad