English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران نه‌یتوانی پرۆژه‌ یاسای دادگای باڵای فیدراڵی په‌سه‌ند بكات
2021-03-17 [10:32 AM]

ZNA-هەولێر


ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌ دانیشتنی ئاسایی خۆیدا كه‌ تا ده‌رنگانی شه‌وی رابردوو به‌رده‌وامبوو، نه‌یتوانی پڕۆژه‌یاسای دادگای باڵای فیدراڵی په‌سه‌ند بكات.

ئه‌مه‌یش له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ ھێشتا ناكۆكیی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان له‌سه‌ر سێ مادده‌ی سه‌ره‌كیی نێو پڕۆژه‌یاساكه‌ به‌رده‌وامه‌.

ئه‌وه‌یش بۆ جاری دووه‌مه‌ كه‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق نه‌توانێت، پڕۆژه‌یاساكه‌ په‌سه‌ند بكات.

له‌مباره‌یه‌وه‌ زافر عانی ،ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌ فراكسیۆنی ھاوپه‌یمانیی ھێزه‌كانی عێراق، له‌ ھه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر نووسیوویه‌تی: "ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران له‌ دانیشتنه‌كه‌ی دوێنێ سێشه‌ممه‌دا، به‌ھۆی ته‌واونه‌بوونی رێژه‌ی یاسایی له‌ ئاماده‌بوونی دوو له‌سه‌ر سێی ئه‌ندامان ته‌واو بكات، نه‌یتوانی پڕۆژه‌یاسای دادگای باڵای فیدراڵی په‌سه‌ند بكات".

له‌به‌ر ئه‌وه‌ دانیشتنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر پڕۆژه‌ یاساكه‌ بۆ سبه‌ی پێنجشه‌ممه‌ دواخرا.





ئەم هەواڵە 211جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad