English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
گەورەترین ساختەکاریی دراو لە بولگاریا ئاشکرا دەبێت
2021-03-17 [10:33 AM]

ZNA-هەولێر


هێزە ئەمنی و هەواڵگرییەکانی بولگاریا بە هەماهەنگیی هەواڵگریی ئەمریکی، گەورەترین ساختەکاریی دراو لە وڵاتەکەیان، ئاشکرا دەکەن.

داواکاری گشتیی بولگاریار رایگەیاندووە، پیاوێکی تەمەن 48 ساڵ و ژنێکی تەمەن 54 ساڵ، کە فەرمانبەر بوونە لە زانکۆیەکی ئەو وڵاتە، بە بەهای چوار ملیۆن دۆلار و سێ ملیۆن و 600 هەزار یۆرۆ، دراوی کاغەزییان چاپ کردووە.

ئەو ژن و پیاوە لە چاپخانەی زانکۆکە، کە ناوی ئەو زانکۆیە ئاشکرا نەکراوە، دوای دەوامی ئاسایی، دراوە ساختەکانیان چاپ کردووە و ئامادەیانکردووە بۆ ئەوی بینێرنە ئۆکرانیا و ئەوروپای رۆژئاوا.

پۆلیسی بولگاریا رایگەیاندووە، ئەو ساختەکارییە گەورەترین ساختەکاریی دراوە لە بولگاریا و ”کردەیەکی تاوانکاریی فراوانە“.





ئەم هەواڵە 280جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad