English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چەکدارێکی رێکخراوی تیرۆریستی داعش له‌ باشووری به‌غدا كوژرا
2021-03-17 [10:38 AM]

ZNA-هەولێر


سوپای عێراق رایگه‌یاند كه‌ تیرۆریستێكی داعش له‌ باشووری به‌غدای پایته‌خت كوژراوه‌.

له‌مباره‌یه‌وه‌ فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی به‌غدا له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌ كه‌ له‌سه‌ر مسته‌فا كازمی ،فه‌رمانی سه‌رۆكوه‌زیران و فه‌رمانده‌یی گشتیی ھێزه‌ چه‌كداره‌كان، بۆ پاراستنی ئاسایش و راوه‌دوونانی پاشماوه‌كانی تیرۆریستانی داعش، ھێزه‌كانی فه‌وجی یه‌ك سه‌ربه‌ لیوای 55ی سوپا و فیرقه‌ی 17ی ھه‌واڵگریی ئۆپه‌راسیۆنێكیان له‌ باشووری به‌غدای پاته‌خت ئه‌نجامداوه‌، ئه‌وه‌یش دوای ئه‌وه‌ی جموجۆڵی سێ تیرۆریستی داعش له‌ ناوچه‌كه‌دا به‌دیكرابوون و ھاتووه‌: له‌ میانی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا، شه‌ڕ و پێكدادان له‌نێوان ھێزه‌كانی سوپا و سێ تیرۆریسته‌كه‌ی داعشدا روویداوه‌ و له‌ ئاكامدا، تیرۆریستێك كوژراوه‌ و دوو تیرۆریسته‌كه‌ی دیكه‌یش ھه‌ڵاتوون.

له‌ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌یشدراوه‌ كه‌ ئۆپه‌راسیۆنی ھێزه‌كانی سوپا به‌ ئامانجی راوه‌دوونانی دوو تیرۆریسته‌ ھه‌ڵاتووه‌كه‌ی داعش له‌ ناوچه‌كه‌، به‌رده‌وامه‌.

 





ئەم هەواڵە 304جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad