English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی ئیسرائیل ده‌ورووبه‌ری شاری دیمه‌شق یان بۆردومانكرد
2021-03-17 [10:57 AM]

ZNA-هەولێر


رژێمی بەشار ئەسەد بانگەشەی ئەوە دەکات کە ئیسرائیل بۆردومانی دیمەشق-ی پایتەختی کردووە.

ئاژانسی "SANA" زمانحاڵی رژێمی ئەسەد بە پشتبەستن بە چەند سەرچاوەیەکی سەربازیی ھەواڵی ئەوەی بڵاوکردووەتەوە کە کاتژمێر ٣٥:١٠ی شەوی رابردوو بە کاتی سووریا، فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل لە بەرزاییەکانی جۆلان-ەوە بۆردومانی دەورووبەری شاری دیمەشق-یان کردووە.

لە ھەواڵەکەدا باس لەوەشکراوە کە بۆردومانەکە تەنھا زیانی ماددی ھەبووە و جەخت لەوەکراوەتەوە کە سیستمی بەرگریی ئاسمانیی سووریا، مووشەکەکانی ئیسرائیل-ی خستووەتەخوارەوە.

تا ئێستاش ئیسرائیل ھیچ روونکردنەوەیەکی دەربارەی ئەم بابەتە بڵاونەکردووەتەوە.

لە شاری دیمەشق لە پاڵ ھێزەکانی رژێمی بەشار ئەسەد، چەندین گرووپی میلیشیا ئێرانییەکان ھەن و ناوبەناو ئیسرائیل بە پاساوی میلیشیا ئێرانییەکان بۆردومانی دیمەشق و دەورووبەری دەکات.





ئەم هەواڵە 250جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad