English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئه‌مه‌ریكا... له‌ رووداوێكی ته‌قه‌كردن هه‌شت کەس كوژران
2021-03-17 [11:29 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

لە تەقەکردنێکدا لە سەنتەرەکانی شێلان "مه‌ساج" لە ئەتڵانتای ویلایەتی جۆرجیای ئەمەریکا هه‌شت کەس کوژران، لەنێویشیاندا شه‌ش ئافرەتی ئاسیاییان تێدابووە، پۆلیسیش ئاماژەی بەوەدا گومانلێکراوەکە دەستگیرکراوە.

هێشتا ڕوون نییە ئەم هێرشانە پاڵنەری ڕەگەزپەرستیان لەپشتەوەیە یاخود نا.

وتەبێژی پۆلیسی ناوخۆی ئەتڵانتا بە دەزگای هەواڵی فرانس پرێسی وت دوای سەیرکردنی کامێرا چاودێرییەکان " پێدەچێت " هەمان تاوانبار دەستی هەبووبێت لە هەر سێ هێرشەکەدا.

دەزگای لێکۆڵینەوەی فیدڕاڵیش بەشداری لە لێکۆڵینەوەکاندا کردووە.

ڕۆژنامەی ئەتڵانتان جێرناڵ کۆنستیتوشن لە زاری وتەبێژی پۆلیسەوە بڵاویکردەوە ڕۆژی سێشەممە کاتژمێر 17:00 بە کاتی ناوخۆ یەکەمین تەقەکردن لە سەنتەرێکی شێلان ڕوویداوە کە 50 کم دوورە لە ئەتڵانتاوە و بۆتە هۆی کوژرانی چوار کەس و برینداربوونی دوو کەسی تر.

پۆلیسی شارەکە وتیشی دواتر دوو ڕووداوی دیکەی تەقەکردن ڕوویانداوە لە دوو سەنتەری دیکەی شێلان لە ئەتڵانتا و چوار کەسی دیکە کوژراون.

گومانلێکراوەکە کە ناوی ڕۆبەرت ئارۆن لۆنگە تەمەنی 21 ساڵە و لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکراوە.

 

voa





ئەم هەواڵە 337جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad