English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چوار هەڵەتێگەیشتن لەبارەی شەکر
2021-03-17 [11:51 AM]

ZNA ــ هەولێر


شەکر بریتییە لە کاربۆهێدراتێکی تواوە، کە پێکدێت لە کاربۆن، هایدرۆجین و ئۆکسجین. شەکری سادە هەیە کە پێی دەڵێن (Monosaccharides) وەک گلوکۆز و فراکتۆز، جۆرێکی دیکەی شەکریش هەیە کە پێی دەڵێن (Granulated) ئەمەیان ئەو شەکرە سپییەیە کە رۆژانە دەیخۆین و لە پرۆسەی دروستکردندا دەستکاریکراوە و لە دروستکردنی بەرهەمە شیرینەمەنییەکان و هەویرکاریدا بەکاردەهێندرێت.

ئەمانە چەند هەڵە تێگەیشتنێکن لەبارەی شەکر:


"شەکر منداڵان چالاکدەکات"
بەشێکی خەڵکی پێیانوایە ئەگەر چوکلێت و شیرینی بدەنە منداڵان، منداڵەکانیان چالاک دەبن و جوڵەی زیاتر دەکەن، بەڵام پزیشکان ئەم بیربۆچوونە رەتدەکەنەوە و دەڵێن هیچ بەڵگەیەکی زانستی نییە بیسەلمێنێت کە شەکر یارمەتیدەرە لە چالاکبوونی منداڵەکە، لە توێژینەوەیەکدا کە لەلایەن زانکۆی ئۆکلاهۆما لە ئەمریکا ئەنجامدراوە دەرکەوتووە شەکر کارناکاتە سەر رەفتاری منداڵان.


"شەکر ئالوودەکەرە"
بەشێک لە توێژینەوەکان باس لەوە دەکەن، شەکر ئالوودەکەرە، بۆ نموونە توێژینەوەیەکی پزیشکانی فەرەنسا لە ساڵی 2013 شەکر وەک دەرمانە ئالوودەکەرەکان ناودەبات، بەڵام لە راستیدا ئەمە هیچ بەڵگەیەکی زانستیی بەدواوە نییە، ئەوەی دەزاندرێت ئەوەیە کە شەکر کاریگەریی لەسەر لایەنی دەروونی مرۆڤ هەیە، ئەمەش چونکە تامەکەی شیرینە و کەسەکە حەزی پێدەکات و چێژی لێوەدەگرێت بەڵام ئالوودەکەربوونەکەی جارێ بە زانستی نەسەلمێندراوە.

"شەکر دەبێتەهۆی تووشبوون بە نەخۆشیی شەکرە"
شەکر بەشێوەیەکی راستەوخۆ هۆکارێک نییە بۆ تووشبوون بە نەخۆشیی شەکرە، بەڵکو لە راستیدا شەکر هۆکارێکە بۆ قەڵەوبوون، قەڵەوبوون و شێوازی ژیانی ناتەندروستیش رۆڵیان هەیە لە تووشبوون بە نەخۆشیی شەکرە، بەڵام خودی شەکر راستەوخۆ نابێتەهۆی تووشبوون بە نەخۆشیی شەکرە بەتایبەت نەخۆشیی شەکرەی جۆری یەک.

"میوە ناخۆم، چونکە شەکری تێدایە"
میوەکان هەم بەتامن و هەمیش بە ڤیتامین و کانزا پێویستەکان بۆ جەستە دەوڵەمەندن، وازهێنان لە خواردنی میوەکان تەنیا لەبەرئەوەی شەکریان تێدایە هەڵەیە، پزیشکان رێنماییدەدەن خواردنی میوە و سەوزە زیاتر بکرێت، چونکە توێژینەوەکان دەریانخستووە ئەوانەی میوە و سەوزەی زیاتر دەخۆن تەندروستتر و تەمەندرێژترن.





ئەم هەواڵە 394جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad