English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
گرنگترین سوده‌ ته‌ندروستییه‌کانی چوالە
2021-03-17 [02:19 AM]

ZNA ــ هەولێر


چواله‌ی سه‌وز یه‌کێکه‌ له‌ به‌رهه‌مه‌ ڕوه‌کییه‌کانی سه‌ره‌تای وه‌رزی به‌هار که‌ تام و چێژێکی تایبه‌تی خۆی هه‌یه‌ لای میلله‌تی کورد، له‌ هه‌مان کات به‌ جۆرێک له‌ خۆراکه‌ به‌سوده‌کان داده‌نرێت بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ.

دکتۆر کامه‌ران رسوڵ ژاژڵه‌یی، پسپۆڕی زانستی خۆراک، به‌ها خۆراکیه‌کانی بڵاوكردوەتەوە، ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ مادده‌ ڕیشاڵی وماده‌ی دژه‌ئۆکسان و چه‌وریه‌ سود به‌خشه‌کان و هه‌مو جۆره‌کانی پڕۆتین ڤیتامینه‌کانی وه‌ک B به‌ تایبه‌ت B6، مه‌گنسیۆم و کانزا‌کانی تری وه‌ک مس و پۆتاسیۆم ، فۆسفۆڕ، ئاسن، کالسیۆم.
 

گرنگترین سوده‌کانی چواله‌ی سه‌وز:



1. پاراستنی کێشی له‌ش و ڕێگه‌ گرتن له‌ قه‌ڵه‌وی و یارمه‌تی دابه‌زینی کێش ده‌دات له‌ کاتی ڕیجیمدا.

2. یارمه‌تی دابه‌زینی کولیستڕۆڵی خراپ له‌ خوێندا به‌ ڕێژه‌ی % 12.

3. یارمه‌تی کۆنتڕۆڵ کردنی ئاستی شه‌کره‌ له‌ خوێندا و ڕێگه‌گرتن له‌ توشبون به‌ نه‌خۆشی شه‌کره‌.

4. خۆپاراستن له‌ جه‌ڵته‌ی دڵ و مێشک و نه‌خۆشی ته‌سک بونه‌وه‌ی خوێنبه‌ره‌کان.

5. پاریزگاری له‌ ته‌ندروستی دڵ و مێشک و به‌هێزکردنیان.

6. ڕێگری کردن له‌ دروست بونی به‌ردی زراو له‌گه‌ڵ یارمه‌تی دانی پاک بونه‌وه‌ی جگه‌ر و له‌ش له‌ مادده‌ ژه‌هراویه‌کان.

7.  خۆپاراستن له‌ نه‌خۆشی نه‌رم بونه‌وه‌ی ئێسک و چه‌ندین جۆری شێرپه‌نجه.

8. نه‌هێشتنی قه‌بزی و هه‌ندێ میکرۆبی ناو کۆئه‌ندامی میز و میزه‌ڕۆ.

9. ڕێگری کردن له‌ نه‌خۆشی ئه‌لزه‌هایمه‌ر و به‌هێزکردنی یاده‌وه‌ری.

10. به‌هێزکردنی موه‌کانی قژ و پاراستن له‌ سپی بون و هه‌ڵوه‌رینی قژ.

11. پاراستنی ته‌ندروستی پێست و گه‌ش بونه‌وه‌ی و نه‌هێشتنی چرچولۆچ و خاڵ و زیپکه‌ و سیسی ده‌موچاو.

تێبینی: باشتره‌ ڕۆژانه‌ نزیکه‌ی30 بۆ 35 ده‌نکی لێبخورێت له‌ نێوان ژه‌مه‌کان.





ئەم هەواڵە 451جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad