English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سعوودیه‌: سزای نەفرۆشتنی چەک بە ئێران درێژ بکرێتەوە
نەخشەی سعوودیە و ئێران
2021-03-17 [01:57 AM]

ZNA- هەولێر


ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی سعوودیه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا به‌ سه‌رۆكایه‌تیی شا سه‌لمان بن عه‌بدولعه‌زیز داوای له‌ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كرد، سزای نەفرۆشتنی چه‌ك بە ئێران درێژبكرێته‌وه‌.

ئەنجومەنی وزیرانی سعوودیە  دەڵیت، تاران فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان و چه‌كی پێشكه‌وتوو به‌ حووسییه‌كانی یه‌مه‌ن ده‌دات، كه‌ لەڕێگەی ئەو چه‌كانەوە‌ دەکەنه سه‌ر ناوچه‌ی ناچەکداری سعوودیه‌.

هەروەها سعودیە پشتیوانی وڵاتەکەیان بۆ مارتن گریفیت نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری یه‌مه‌ن رایگه‌یاندووه‌، كه‌ هەوڵ دەدات ئاگربه‌ستی سه‌رانسەری  له‌ نێوان لایه‌نە یه‌مه‌نییه‌كان بسەپێنێت و پرۆسەیەکی سیاسیی گشتگیر دەست پێبكات.





ئەم هەواڵە 424جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad