English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئوردن... بڕیاری له‌ سێداره‌دان بۆ شه‌ش کەس ده‌رچوو
2021-03-17 [03:02 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

دادگای ئاسایشی دەوڵەتی ئوردن بڕیاری له‌ سێداره‌دانی بۆ شه‌ش کەس ده‌كرد، تاوانی بڕینەوەی هەردوو دەست و کوێرکردنی چاوی کوڕێکی تەمەن 16 ساڵیان به‌سه‌ردا ساغ بووه‌ته‌وه‌.

دادگاکە ئەمڕۆ چوارشەممە لە عەممانی پایتەخت حوکمەکانی خۆی ڕاگەیاند بەسەر 17 کەس کە تۆمەتباربوون بەو تاوانە قێزەوەنە. شه‌ش کەسیان سزای لەسێدارەدان، کەسێکیان 15 ساڵ زیندانی، کەسێکیان 10 ساڵ زیندانی، 2 کەسیان 2 ساڵ زیندانی، 7 کەسیان بەبێ تاوان دەرچوون.

تاوانەکە لە مانگی دەی ساڵی ڕابردوو ئەنجام درا، کاتێک ئەو کوڕە تەمەن 16 ساڵە لە ناوچەی زەرقای باکوری ڕۆژهەڵاتی عەممانی پایتەخت لە لایەن ژمارەیەک کەس ڕفێندرا و بە شێوەیەکی دڕندانە ئەشکەنجە درا و پاشان هەردوو دەستیان بڕیەوە و چاوێکیان کوێرکرد، دواتر لەسەر جادەیەک فڕێـیان دابوو.

ڕووداوەکە تەواوی کۆمەڵگەی ئەو وڵاتەی نیگەرانکرد و بووە بابەتێکی گشتی و شای ئوردن هاتە دەنگ لەسەری و فەرمانی کرد چارەسەری تەواوی پزیشکی لە نەخۆشخانەی حسێن پـێشکەشی ئەو کوڕە بکرێت.

بەپـێی میدیاکانی ئوردن، هۆکاری ڕفاندنی ئەم کوڕە، دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی باوکی کوڕەکە تاوانبارە بە کوشتنی برایەکی چوار لە ئەنجامدەرانی ڕفاندنەکە. دەڵێن لەسەر پارە کێشەیان بووە.

 

voa

 

 





ئەم هەواڵە 340جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad