English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
خۆپیشاندانی نەجەف توندوتیژیی لێکەوتەوە
2021-03-17 [06:27 AM]

ZNA - هەولێر


دانیشتووانی نەجەف روژی چوارشەممە ١٧ی ئازار، بۆ سێیەم رۆژی لەسەریەکە لە خۆپێشاندان و ناڕەزایەتی بەردەوامن.

خۆپێشاندەرانی نەجەف داوای دەست لەکارکێشانەوەی پارێزگار دەکەن.

خۆپیشاندەران لە درێژەی خۆپێشاندانی رۆژی چوارشەممە ئاگرییان لەسەر شەقامەکان کردەوە و ژمارەیەک رێگا داخران و توندوتیژی لەنێوان خۆپیشاندەران و هێزی ئەمنی دروستبوو.

لوئەی یاسر پارێزگاری نەجەف رایگەیاند، هەندێک لایەنی سیاسی، ببێ ئەوەی ناویان ئاشکرابکات، پارە بە خەڵک دەدەن و دەیانگوازێنەوە شوێنی خۆپیشاندانان.

لەماوەی ئەم چەند رۆژەی رابردوو، خۆپیشاندان لە پارێزگاکانی، بابل، دیوانییە، زیقار، موسەننا و نەجەف دەستیپێکردووەتەوە و داوای دەست لەکارکێشانەوەی دەستەڵاتە خۆجێیەکان دەکەن.

رۆژێک پێشتر موقتدا سەدریش رەخنەی لە خۆپێشاندەرانی نەجەف گرتبوو. سەدر لە کاتی خۆپێشاندانەکانی پیشووتر پشتگریی خۆپێشاندەرانی دەکرد.





ئەم هەواڵە 271جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad