English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
رووسیاش نیگەرانیی لە خێراکردنی پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران دەربڕی
ئەلیکساندەر روبایکۆف، جێگری وەزیری دەرەوەی رووسیا
2021-03-17 [06:46 AM]

ZNA - هەولێر


سێرگئی روبایکۆف، جێگری وەزیری دەرەوەی رووسیا روژی چوارشەممە ١٧ی ئازار رایگەیاند: مۆسکۆ زانیاریی دەست کەوتووە کە ئێران پیتاندنی یۆرانیۆمی لە سانتریفیۆژی پێشکەوتووی دامەزراوەی نەتەنز دەست پێکردووە.

بە گوێرەی هەواڵێکی " ئاژانسی سپۆتنیک" روبایکۆف دەڵێت ئەم کارەی ئێران مۆسکۆی نیگەران کردووە.

پێشترێ ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز لە زمان ئاژانسی نێودەوڵتیی وزەی ئەتۆم بڵاوی کردبۆوە، ئێران پیتاندنی یۆرانیوۆمی لە پێگەی ئەتۆمیی نەتەنزی پارێزگای ئیسفەهان دەست پێکردووە.

جێگری وەزیری دەرەوە‌ی رووسیا دەڵیت؛ ئێمە پێمان‌وایە رێککەوتنەوە ئێران و ئەمریکا خواستی زۆربەمانە. زۆر پێویستە کێشەی پێوەندیدار بە گەمارۆکان لە جێگەی خۆی بجووڵێنین، بەڵام هەتا ئێستا بازنەی گەمارۆکانی سەر ئێران هەروا دێت و تەنگتر دەبنەوە.

 





ئەم هەواڵە 388جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad