English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چەند ئامۆژگارییەك بۆ هاوسەنگكردنەوەی پەستانی خوێن
2021-03-17 [09:22 AM]

ZNA ــ هەولێر


بەرزی پەستانی خوێن حالەتی پزیشکیە کە تێیدا فشاری خوێن لە خوێنبەرەکان لەسەر سوربون بەرز دەبێتەوە، فشاری خوێنی بڵند بە شێوەیەکی نمونەیی ھیچ نیشانەیەک دروست ناکات، بەڵام فشاری خوێنی بـڵندی درێژ خایەن دەبێتە ھۆی مەترسی سەرەکی بۆ نەخۆشی خوێنبەری تاجی، جەلتە، شکستی دڵ، گرژبونی گوێچکەڵە، نەخۆشی خوێنبەری چێوەیی، لە دەست دانی بینین، خڵەفان، نەخۆشی درێژخایەنی گورچیلە.

پێویسته‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی توشی ئه‌م نه‌خۆشیه‌ ده‌بن، هه‌میشه‌ په‌یڕه‌وی ئه‌م رێنماییانه‌بن.

1. پێویسته‌ هه‌میشه‌ پشكنین ئەنجام بدەن، تا به‌ردەوام بە ئاگابن لە تەندروستی خۆیان و بە وریایی مامه‌ڵە بكه‌ن.

2-بایەخدان بەو خۆراكانەی ده‌بێته‌ هۆی هاوسەنگبونەوەی په‌ستانی خوێن و نزمكردنه‌وه‌ی، واتە دەوڵەمەندە بە  پۆتاسیۆم یان خواردنی په‌تاته‌، مۆز، ماسی و ته‌ماته‌، دوركه‌وتنه‌وه‌ له‌و خۆراكانه‌ی په‌ستانی خوێن به‌رز ده‌كاته‌وه‌، وه‌ك خوێ و چه‌وری.

3.هه‌وڵبده‌ راهێنانی وه‌رزشی بكه‌، به‌ڵام پێویستە كێش گونجاو بێت دوربیت لە قەڵەوی.

4. دوركه‌وتنه‌وه‌ له‌ جگه‌ره‌كێشان و مادده‌ كحولیه‌كان، چونكه‌ هۆكاری به‌رزبونه‌وه‌ی په‌ستانی خوێنە.

5-دوركه‌وتنه‌وه‌ له‌ دودڵی و خه‌مۆكی توڕه‌یی، چونكه‌ یه‌كێكه‌ له‌و هۆكارانه‌ی ده‌بێته‌ هۆی به‌رزبونه‌وه‌ی په‌ستانی خوێن.





ئەم هەواڵە 526جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad