English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بۆچى جەستە پێویستى بە ڤیتامین(A)یە
2021-03-18 [10:07 AM]

ZNA ــ هەولێر


جەستە مرۆڤ پێویستی بەتەواوی ڤیتامینەكان هەیە، بەبێ بوونی هەریەك لەو ڤیتامینانە گرفتی تەندروستی دروست دەبێت، بەتایبەت ڤیتامین (A) کە سیستمی بەرگری لەش بەهێزدەكات بەرامبەر نەخۆشیەكان.

چەندین خواردن هەن کە ڤیتامین (A)یان تێدایە، بەتایبەت (ماسی، پەنیر، شیر، هێلكە، گێزەر، پەتاتەی شیرین، برۆكلی، سەوزە).

چەندین نیشانە هەن بۆ ئەوەى کەسێک بزانێت ڤیتامین (A)ى لە جەستەیدا کەمە، ئەمانەن:

* پێستی ووشك: ڤیتامین (A) یەكێكە لەو ڤیتامینانەی جەستە پێویستیەتی بۆ نوێبوونەوەی پێست، كاتێك جەستەت بڕی پێویستی ئەو ڤیتامینەی نەبێت ئەوا پێست وشك دەبێت و سور دەبێتەوە، توشی ئەكزیما دەبێت.
* درەنگ ساڕێژبوونی برین: لەكاتی برینداربوونی پێست خانەكان بەشێوەیەكی سروشتی برینەكە سارێژدەكەن، بەڵام كاتێك ئەم پرۆسەیە كاتێكی زۆری دەوێت دەكرێت هۆكارەكی كەمی ڤیتامین (A) بێت.
* گرفتی دوگیانبوون: گرفت دروستبوون لەدووگیانبون رەنگە كەمی ڤیتامین (A) هۆكارەكەی بێت، كاریگەریەكەی لەپیاوان و ژنانیشدا دەردەكەوێت.
* زیپكە: ڤیتامین (A) یارمەتی نوێبونەوەی خانەكانی ڕووخسار دەدات و ڕێگری دەكات لەدروستبونی زیپكە، چارەسەری شوێنی زیپكەكان دەكات.
* دواكەوتنی گەشەی منداڵ: ڤیتامین (A) یارمەتی گەشەی منداڵ دەدات و سیستمی بەرگری جەستەی بەهێزدەكات.
* شەو كوێری: بەهۆی كەمی ئەم ڤیتامینەوە خانەكانی تۆڕی چاو لاواز دەبن و گرفتی بیبین لە شەواندا دروست دەبێت.
* ووشكبونی چاوەكان: ووشكبونی چاوەكان و تەنانەت لاوازبوونی بینایی زۆر كات بەهۆی كەمی ڤیتامین (A) ڕوودەدات.





ئەم هەواڵە 472جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad