English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ڤیدیۆ.. بایرن بە ئاسانی خۆی گه‌یانده‌ قۆناغی داهاتوو
2021-03-18 [08:39 AM]

ZNA - ھەولێر


لە یاریه‌كانی گەڕانەوەی قۆناغی شانزدەی چامپیۆنزلیگ، یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی لە یاریگای ئالیانز ئارینا میوانداری یانەی لازیۆی ئیتاڵی کرد.

 

 

سه‌رنجام یانه‌ی بایرن توانی یاریه‌كه‌ بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە لازیۆ بباتەوە.

 

 

له‌ گێمی یه‌كه‌م و لە خولەكی 33ی یارییەكەدا لیڤاندۆڤیسكی گۆڵی پێشكەوتنی بۆ یانەكه‌ی تۆماركرد.

 

 لە نیوەی دوەم و لە خولەكی 73ی یارییەكەدا شوبۆ مۆتینگ گۆڵی دوەمی بۆ یانە باڤارییەكە تۆماركرد، دواتر پارۆلۆ گۆڵێكی بۆ لازیۆ تۆماركرد و یارییەكەش بەو ئەندامە كۆتایی هات.

 

 

بە ئەنجامی هەردوو یارییەكە 6-2 یانه‌ی بایرن میونشن سەركەوتنیان تۆماركرد ولازیۆش ماڵئاوانی له‌ چامپیۆنزلیگ كرد.

 





ئەم هەواڵە 409جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad