English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
شۆڕشێكی زانستی لە دیاریكردنی شێرپەنجەدا
2021-03-18 [02:50 AM]

ZNA ــ هەولێر


زاناكانی بەریتانیا پەرەیان بە دروستكردنی جۆرە حەبێك داوە كە كامێرای تێدایە و لەتوانایدایە زۆر بە وردی گرێ شێرپەنجەییەكان دیاری بكات، ئەوەش شۆڕشێكی زانستی لە دەستنیشانكردنی شێرپەنجەكانی كۆئەندامی هەرس و چارەسەریان دەهێنێتە كایەوە.

ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی ئاشكرای كردووە، حەبەكە بە كامێرای شێرپەنجە ناسراوە، نەخۆشەكە كاتێك دەیخوات، بەناو كۆئەندامی هەرسیدا تێپەڕدەبێت و وێنەی ناو سكی دەگرێت و هەر نیشانەیەكی نەخۆشی هەبێت دەریدەخات.

داهێنانە نوێكە لە ماوەی پێنج كاتژمێردا ئەنجام و شیكارییەكان دەدات بەدەستەوە، دەستەی خزمەتگوزاری تەندروستی نیشتمانی لە بەریتانیا تا ئێستا بۆ (11) هەزار كەسی بەكارهێناوە، ئەوەش بەشێوەیەكی ئەزمونی.

ئەگەر تایقیكردنەوەكان سەركەوتن بەدەست بهێنن، ئەمە شوێنی شێوازی كۆن دەست نیشانكردنی نەخۆشییەكە دەگرێتەوە، لەوانە وێنەگرتنی تیشكی و وەرگرتن بەشێك لە ئەندامەكە.

جینیفیف ئێدواردز سەرۆكی جێبەجێكاری (Bowel Cancer) كە حەبەكەیان دروستكردووە، باسی لەوە كردووە، ئەم داهێنانە سودێكی زۆری بۆ ئەو كەسانە هەیە كە نیشانەكانی توشبوون بە شێرپەنجەی ڕیخۆڵەیان هەیە، دەتوانرێت بەخێراییەكی زۆر و پشكنینەكان بكات و حاڵەتەكە دیاری بكات.

بێگومان زوو دەستنیشانكردنی نەخۆشی سودی زۆر بۆ وەرگرتنی چارەسەر و ئەگەری زوو چاكبونەوەی كەسەكە هەیە.

نەخۆشی شێرپەنجەی ڕێخۆڵە یەكێكە لە بڵاوترین جۆرەكانی شێرپەنجە لەسەر ئاستی جیهان، لە بەریتانیاش بە چوارەم بڵاوترین جۆر دادەنرێت، ساڵانە (42) هەزار حاڵەتی نوێ دەستنیشان دەكرێت.





ئەم هەواڵە 475جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad