English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ژمارەی ئەو عێراقییانەی لەژێر هێڵی هەژارییدان گەیشتووەتە ئاستی تەقینەوە
2021-03-18 [03:27 AM]

ZNA-هەولێر


لیژنەی کاری پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، ئاستی ھەژاریی لە عێراق ئەوەندە بەرز بووەتەوە، گەیشتووەتە ئاستی ژمارەی تەقینەوە. روونیشی کردووەتەوە، ئەوانەی دۆسیەی ئابووری بەڕێوە دەبەن، وڵاتیان گەیاندووەتە لێواری چاڵێکی قووڵ.

رەعد دەھلەکی، سەرۆکی لیژنەی کار لە پەرلەمانی عێراق بۆ (مەعلوومە) ئاشکرای کردووە، زیاتر لە یەک ملیۆن کەس لە عێراق لەژێر ھێڵی ھەژاریدان و مووچەی چاودێریی کۆمەڵایەتیی وەردەگرن، وەزیری کاریش داوای یەک ملیۆن و ٦٠٠ ھەزار ھەژاری دیکەی کردووە، کە ئەو یارمەتییە بیانگرێتەوە.

روونیشی کردووەتەوە، ئەو ژمارانە ھەموو لێدوانە دژبەرەکانی بەرپرسان بە درۆ دەخەنەوە و قەبارەی ھەژاریی لە عێراق دەردەخەن. ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات، ژمارەی ئەوانەی لەژێر ھێڵی ھەژارییدان لە عێراق گەیشتووەتە رادەی تەقینەوە.

دەھلەکی روونیشی کردووەتەوە، ھۆکاری ئەو ژمارە زۆرەی ھەژاری لە عێراق بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، ئەوانەی دۆسیەی ئابوورییان لەبەردەستدایە، خاوەن پسپۆری نین و زۆرینەیان خەڵکی حزبی و واسیتەچییەکانن. ئاماژەی بۆ ئەوەش کردووە، ئەوانەی ئابووریی عێراق بەڕێوە دەبەن، وڵات بەرەو چاڵێکی قووڵ دەبەن، (وەک خۆی گوتەنی بەرەو ھاویە دەبەن، کە قووڵتریین چاڵی ناو دۆزەخە).





ئەم هەواڵە 418جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad