English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کەنەدا و ئۆکراینا راپۆرتی دەربارەی بەردانەوەی فڕۆکە ئۆکرانییەکە رەت دەکەنەوە
پاشماوەی فڕۆکەی ئۆکراینایی
2021-03-18 [05:17 AM]

ZNA- هەولێر


کەنەدا و ئۆکراینا راپۆرتی کۆتایی رێکخراوی فڕۆکەوانیی ئێرانیان لەبارەی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکە ئۆکراینییەکە رەت کردەوە.

وەزیری دەرەوەی ئۆکراینا دەڵێت راپۆرتەکەی ئێران هەوڵێکە بۆ پەردەپۆشکردنی راستییەکانی ئەم رووداوە.

وەزارەتی دەرەوە و وەزارەتی گواستنەوەی کەنەداش لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا دوایین راپۆرتی ئیرانیان سەبارەت بە خستنەخوارەوەی فڕۆکە ئۆکرانیەک رەت دەکەنەوە و گوتوویانە، هیچ زانیاری و بەڵگەیەکی پشتراستکراویان لەبارەی راپۆرتەکەی ئێران نییە.

کەنەداییەکەان دەڵێن، رێگە نادەن ئێران راستییەکان بشارێتەوە و خۆی لەبەرپرسیاریەتی بدزێتەوە.

رێخراوی فڕۆکەوانی ئێران دوێنێ راپۆرتێكی ده‌رباره‌ی خستنەخوارەوە فڕۆكه‌ ئۆكراینییه‌كه‌ بڵاوكرده‌وه‌، گوایه‌ سیستمی دژه‌ موشەكی فڕۆكە ئۆكراینییەكەی لەگەڵ باڵندەیەك لێ تێكچووە کردوویەتە ئامانجی دوو مووشەک و بەریداوەتەوە.

فڕۆکەی گەشتیاریی ئۆکرانیا زستانی ساڵی رابردوو دوای ئەوەی لە فڕۆکەخانەیەکی تارانەوە بەرزبۆوە کەوتە بەر هێرشی دوو مووشەکی سوپای پاسدارانی ئیران و لە ئاکامدا ١٦٧ سەرنشینەکەی ژیانیان لەدەست دا.

بەشێکی زۆری سەرنشینانی فڕۆکەکە کوردی رۆژهەڵاتی کوردستان و زاناو پسپۆڕی بواری جیاجیابوون.





ئەم هەواڵە 472جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad