English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
فڕۆكه‌وانه‌ عێراقییه‌كان له‌ به‌ركه‌وتنیان به‌ تیشكی له‌یزه‌ر هۆشداری ده‌ده‌ن
2021-03-20 [11:49 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ فڕۆكه‌وانه‌كانی هێڵی ئاسمانی عێراقی هۆشداریاندا، و رايانگه‌یاند، ئه‌و تیشكی له‌یزه‌ره‌ی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان و هه‌ندێك هاوڵاتی به‌كاری ده‌هێنن، كاریگه‌ریان له‌سه‌ر بینینی فڕۆكه‌وانه‌كان هه‌یه‌ به‌تایبه‌ت له‌و كاته‌ی له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا ده‌نیشنه‌وه‌.

له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ژماره‌یه‌ك له‌ فڕۆكه‌وانه‌كان له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایانگه‌یاند، زۆربه‌یان چه‌ندین جار كه‌وتوونه‌ته‌ به‌ر زه‌بری تیشكی له‌یزه‌ر كه‌ ده‌بێته‌ هۆی كوێربوونی كاتی فرۆكه‌وانه‌كان له‌و كاته‌ی هه‌ندێك له‌ هاوڵاتیانی ناوچه‌كانی ده‌وروپشتی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا و هه‌ندێك له‌ ئه‌ندامانی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان به‌كاری ده‌هێنن.

باسیان له‌وه‌ كرد، له‌ حه‌وتی مانگی ئازار یه‌كێك له‌ فڕۆكه‌كان له‌ كاتی نیشتنه‌وه‌ی له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا كه‌وته‌ به‌ر زه‌بری تیشكی له‌یزه‌ر كه‌ له‌لایه‌ن یه‌كێك له‌ ئه‌ندامانی پۆلیسی فیدرالی له‌ گه‌ڕه‌كی جیهاد به‌كار هات، له‌ ئه‌نجامدا بووه‌ هۆی دروستبوونی كێشه‌ بۆ فڕۆكه‌وانه‌كانی ئه‌م گه‌شته‌.

ئه‌وه‌یان خسته‌روو، یه‌كێك له‌ فڕۆكه‌وانه‌كه‌ داوای له‌ چاودێرانی جوڵه‌ی گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كان له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا كرد، ده‌سه‌ڵاتی ئه‌منی له‌ بوونی ئه‌و كێشه‌ و چاره‌سه‌ركردنی ئاگادار بكاته‌وه‌، دواتر توانرا ئه‌و پۆلیسه‌ له‌لایه‌ن ده‌زگای دژه‌ تیرۆره‌وه‌ ده‌ستگیر بكرێت.

فڕۆكه‌وانه‌كان له‌ به‌یاننامه‌كه‌یاندا روونیان كرده‌وه‌، له‌ كانونی دووه‌می ئه‌م ساڵدا حاڵه‌تێكی له‌م شێوه‌یه‌ دووباره‌ بووه‌وه‌، یه‌كێك له‌ فڕۆكه‌كانی هێڵی ئاسمانی عێراقی رووبه‌رووی لێدانی له‌یزه‌ر بووه‌وه‌، له‌و كاته‌ فڕۆكه‌كه‌ خه‌ریكی نیشتنه‌وه‌ بووه‌و له‌ به‌رزی 50 پێ بووه‌، به‌ڵام له‌یزه‌ره‌كه‌ به‌ر فڕۆكه‌وانه‌كان نه‌كه‌وت ئه‌گه‌رنا تووشی كوێری كاتی ده‌كردن له‌و كاته‌ی فڕۆكه‌كه‌ له‌ قۆناغێكی گرنگی نیشتنه‌وه‌ بووه‌.

ئاماژه‌یان به‌وه‌ كرد، یه‌كێك له‌ فڕۆكه‌وانه‌كانی هێڵی ئاسمانی عێراقی تووشی لێدانی له‌یزه‌ری بوو، بووه‌ هۆی كوێری كاتی له‌و كاته‌دا فڕۆكه‌كه‌ له‌ قۆناغێكی ترسناك و هه‌ستیاری گه‌شته‌كه‌یدا بووه‌ ئه‌ویش قۆناغی نشتنه‌وه‌ و نزیكبوونه‌وه‌ بوو له‌ رێڕه‌وی فڕۆكه‌خانه‌.

ئه‌و فڕۆكه‌وانانه‌ باسیان له‌وه‌ش كرد، ئه‌و فڕۆكه‌ بیانیانه‌ی له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا ده‌نیشنه‌وه‌، رووبه‌رووی ئه‌م حاڵه‌تانه‌ ده‌بنه‌وه‌، ئه‌مه‌ش ترس و دڵه‌ڕاوكێ بۆ فڕۆكه‌وانه‌كان دروست ده‌كات چونكه‌ له‌ شێوه‌ی هێرشی چه‌كداری بۆ سه‌ر فڕۆكه‌وانه‌كانه‌.

ئه‌و فڕۆكه‌وانانه‌ داوایان له‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان و ئه‌وانه‌ی په‌یوه‌ندیان به‌ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م كێشه‌یه‌ هه‌یه‌، به‌ خێرایی رێكاری پێویست بۆ رێگری له‌ ئه‌نجامدانی ئه‌م جۆره‌ كارانه‌ و كه‌مكردنه‌وه‌ی بگرنه‌ به‌ر، چونكه‌ ئه‌م جۆره‌ كارانه‌ ده‌بێته‌ هه‌ڕه‌شه‌ بۆ سه‌لامه‌تی فڕۆكه‌كانی نه‌فه‌رهه‌ڵگر، ئه‌وه‌شیان دووپات كرده‌وه‌، ئه‌م جۆره‌ ره‌فتارانه‌ نه‌وه‌ك ته‌نها بۆ سه‌ر فڕۆكه‌ عێراقییه‌كان هه‌ڕه‌شه‌یه‌ به‌ڵكو سه‌رجه‌م ئه‌و فڕۆكانه‌ی له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا هه‌ڵده‌ستن و ده‌نیشنه‌وه‌ هه‌ڕه‌شه‌یه‌.

 

 





ئەم هەواڵە 409جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad