English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ناسا: هەسارۆکەیەکی گەورە لە 21 مانگی ئازار لەنزیک زەویەوە تێپەری
2021-03-22 [12:20 PM]

ZNA - هه‌ولێر


 

بەڕیوبەرایەتی فڕینی ئاسمان و بۆشایی ئه‌مه‌ریكا "ناسا" ڕایگەیاند، هەسارۆکەیەک لەنزیک زەویەوە لەڕۆژی 21 ئەم مانگەدا تیپەڕیوە و بە نزیکەی دوو ملێۆن کیلۆمەتر لە زەویه‌وه‌ نزیکبووه‌تەوە.

ناسا وتیشی، ئەمه‌ دەرفەتێکی گەورە بوو بۆ زاناکان لەنزیکەوە سه‌یری بكه‌ن و زانیاری لەسەری کۆ بكه‌نه‌وه‌ دواتر شیبکەنەوە.

ئه‌وه‌شی خسته‌روو، ئەو هەسارۆکەیە ناوی 2001 FO32 لێنراوە، بەردێکی گەورەیە تیرەکەی بەنزیکەی 915 مەتر مەزەندە دەکرێت و بەر لە 20 ساڵ دۆزراوەتەوە.

پاوڵ چۆداس بەرێوەبەری ناوەندی توێژینەوە لە تەنە نامۆکانی نزیک زەوی ووتی " بەوردی ڕەوتی گشتی ئەو بەردە گەورەیەمان بەدەوری خۆردا دەزانی، هیچ دەرفەتێک نەبوو لەزەوی لە2 ملێۆن کیلۆمەتر کەمتر نزیکبێتەوە ".

ئەو دورییە 5.25 ئەوەندەی دوریی نێوان مانگ زەویە، بەڵام هێشتا نزیکە بەڕادەیەک 2001 FO32 بە هەسارۆکەیەکی مەترسیدار بۆ زەوی دانرێت.

ناسا ووتی 2001 FO32 بەخێرایی 124 هەزار کیلۆمەتر لەکاتژمێرێکدا تێپەڕیوە، خێراتر لە خێرایی‌ ئەو بەردانەی نزیک لەزەویەوە تێپەڕیون.

زانای سەرپەرشتیاری تاقیگەی مووشەکە گەورەکان لەناسا لانسێ بێنێر وتی "زۆر لەبارەی ئەم بەردە گەورەیەوە نازانین، بۆیە ئەم نزیکبوونەوەیە دەرفەتێکی بێوێنەبوو بۆ زانینی زیاتر لەسەر ئەم هاسارۆکەیە".

ناسا باسی له‌وه‌ش كرد، زاناکانی گەردوون بەهیوان لەشیکەرنەوەی زانیاریەکان و شکانەوەی تیشک لەبەردەکە قەبارە و پێکهاتەکەی دەستنیشانکەن.

ناسا زیاتر زانیاری لەمبارەیەوە ئاشکراکردو وتی "کاتێک تیشکی خۆر لە ڕووی بەردەکە دەدات، کانزا جیاوازەکانی پێکهاتەی ئەو بەردە شەپۆلی تیشک لەخۆ دەگرن و هەندێک شەپۆل پێچەوانە دەکەنەوە، جیاوازی ڕەنگی ئەم شەپۆلانە کانزاکانی ڕوی بەردەکە دەستنیشان دەکات".

چۆداس رایگه‌یاند، "بەردەکە لە ئاسمانی باشوردا زۆرتر پرشنگداربوو، بەمەش زاناکانی گەردوون لەبەشی باکوری زەوی شەوێک بەر لەنزیکبوونەوەی دەرفەتیان هەبوو ئەو هەسارۆکەیە بە تلسکۆبەکان ببینن، بەڵام بۆ کەسانەی حەزو خولیای گەردوون ناسیەن هەیە دۆزینەوەی شارازایی بەناوچەکانی واڵایی دەویست".

ناسا وتی "زیاتر لە 95% هەسارۆکەکانی لە زەویەوە نزیکن، بەقەبارەی2001 FO32 یان گەورەترن و تائێستا هیچیان کاریگەری یان ئەگەری بەرکەوتنیان بەزەویدا لەسەدەی داهاتوودا نییە.

 

voa





ئەم هەواڵە 301جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad