English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سووریا.. له‌شارۆچکەی سەرێ کانی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك روویدا کوژرا و برینداری لێکەوتەوە
2021-03-22 [12:32 PM]

ZNA - هه‌ولێر


 

ئاژانسی ئه‌نادۆڵ رایگه‌یاند، تەقینەوەیەک لە شارۆچکەی "سەرێ کانی" باکووری سووریا روویدا و به‌هۆیه‌وه‌ چوار کەس كوژران و نۆ کەسی دیکەش بریندار بوون.

تەقینەوەکە له‌ کاتژمێر یه‌كی دوای نیوه‌ڕۆ روویدا کە هێشتا هۆکارەکەی دیار نییە.

بە پێی زانیاری بەرپرسانی نەخۆشخانەی سه‌رێ كانی، لە ئاکامی تەقینەوەکەدا چوار هاوڵاتیی كوژران کە دووانیان منداڵ بوون و نۆ کەسی دیکەش برینداربوون.

برینداران بۆ نەخۆشخانە ناوەندی شارۆچکەکە گوازراونەتەوە و لەژێر چارەسەردان.

بەهۆی تەقینەوەکەوە زیانێکی ماددی زۆر بەر ئەو خانووە کەوتووە کە تەقینەوەکەی تێدا رووداوە، هێزە ئەمنییەکانیش لە هۆکاری تەقینەوەکە دەکۆڵنەوە.

شارۆچکەکانی گرێ سپی و سەرێ کانی لە تشرینی یەکەمی ٢٠١٩دا لە لایەن توورکیاوە بە ئۆپەراسیۆنی کانی ئاشتیی کۆنترۆڵ کرا.





ئەم هەواڵە 376جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad