English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەحمەدی نەژاد: چاره‌سه‌ركردنی ناكۆییه‌كانی نێوان تاران و ریاز پێویسته‌ له‌ رێگه‌ی گفتوگۆوه‌ بێت
2021-03-22 [01:09 AM]

ZNA- هەولێر


سه‌رۆكی پێشووی ئێران ئاشكرای دەكات، به‌شداریكردنی سعودیه‌ له‌ رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ئێران كێشه‌ی نییه‌، دەشڵێت، رێككه‌وتنی ڤیه‌ننا له‌ ساڵی (2015) سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو.

مەحمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد، سەرۆكی پێشووی ئێران له‌ چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ كەناڵی"ئار تی"دا  گوتی: "پێویسته‌ كێشه‌كانی ناوچه‌كه‌ له‌ رێگه‌ی وڵاتانی ناوچه‌كه‌ چاره‌سه‌ر بكرێن، ده‌ستوه‌ردانی وڵاتانی دیكه‌ كێشه‌‌ كه‌ڵه‌كه‌بووه‌كان چاره‌سه‌ر ناكات".

نەژاد گوتیشی: هیچ كێشه‌كه‌ك روونادات ئه‌گه‌ر وڵاتانی كه‌نداو به‌شداری له‌ گفتوگۆی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی بكه‌ن، له‌كاتێكدا ئه‌مه‌ له‌ گه‌ڵ هه‌ڵوێستی فه‌رمی ئێران یه‌كناگرێته‌وه‌.

سه‌رۆكی پێشووی ئێران جەختیشی لەوە كردەوە، چاره‌سه‌ركردنی ناكۆییه‌كانی نێوان تاران و ریاز پێویسته‌ له‌ رێگه‌ی گفتوگۆوه‌ بێت، "كێشه‌كانی هه‌ردوو وڵات ره‌گێكی راسته‌قینه‌ی نییه‌، ده‌ستوه‌ردانی بێگانه‌ و فرۆشتنی چه‌ك به‌ ناوچه‌كه‌ ناكۆكی له‌گه‌ڵ سعودیه‌ زیاتر كرد".

ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد ئه‌مه‌ریكای به‌وه‌ تۆمه‌تباركرد، كه‌ رۆڵێكی خراپ ده‌گێڕێت له‌ ناكۆكی و داگیركردن و گرژییه‌كانی ناوچه‌كه‌، ئاشكراشی كرد، په‌یامێكی بۆ "جۆ بایدن" سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ناردووه‌، تا چاكسازی له‌ سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی واشنتن بكات.

 





ئەم هەواڵە 250جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad