English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چین بەنهێنی و بە 5 دۆلار كەمتر نەوت لەئێران دەكڕێت
2021-03-22 [01:32 AM]

ZNA- هەولێر


ماڵپەڕێکی نزیک لە هەواڵگری ئیسرائیل رایگەیاند، سەرەڕای ئابڵوقەی ئابووری و فشارە توندەکانی ئەمریکا و بەشێک لەوڵاتانی ئەوروپا بۆ سەر کەرتی نەوتی ئێران، بەڵام چین لەسەدا ٤٠ ی کۆی بەرهەمی رۆژانەی نەوتی ئەو وڵاتەی بەشێوەیەکی نهێنی هاوردە دەکات.

 

 
ماڵپەڕی دیبکا فایل، نزیک لە هەواڵگری ئیسرائیل ڕایگەیاند، گۆگاکانی نەوتی ڕۆژهەڵاتی چین لە هەرێمی شاندۆگ بەشێوەیەکی نهینی یەک لەسەر چوارى نەوتی ئێران هاوردە دەکەن کە بەشێکی زۆری پێداویستی نەوتی چین لەو هەرێمەوە دابین دەکرێت.

ئاماژەى بەوەشکردووە، گواستنەوەى نەوت بەشێوەیەکی نهێنی ئەنجام دەدرێت، چین ڕۆژانە نزیکەی یەک ملیۆن بەرمیل نەوت بە نهێنی لە ئێرانەوە هاوردە دەکات، بە ٥ دۆلار کەمتر لە بەهای بۆرسەی جیهانی نەوت لە حکومەتی تاران دەکڕێت.

 

 





ئەم هەواڵە 388جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad