English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
روسیا: په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ یه‌كێتی ئه‌وروپا به‌ره‌و داڕووخان ده‌ڕوات
2021-03-22 [01:48 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی روسیا ئاشكرای كرد، په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان وڵاته‌كه‌ی و یه‌كێتی ئه‌وروپا نزیك بووه‌ته‌وه‌ له‌ داڕووخان.

هه‌ر له‌ مباره‌یه‌وه‌ جێگیری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی روسیا ئه‌لكسنده‌ر گرۆشكۆ وتی، ده‌ركه‌وت برۆكسل "باره‌گای یه‌كێتییه‌كه‌" ئاماده‌ نییه‌ به‌ یه‌كسانی هاوكاری له‌گه‌ڵ مۆسكۆ بكات.

وتیشی، ده‌توانرێت په‌یوه‌ندی روسیا و یه‌كێتی ئه‌وروپا به‌ قۆناغی "ژیان له‌گه‌ڵ ململانێ" ناوبنرێت.

گرۆشكۆ باسی له‌وه‌ش كرد، سزاكانی یه‌كێتی ئه‌وروپا له‌ دژی روسیا ئه‌و هاوكاری و كاراییه‌ی له‌گه‌ڵ برۆكسل ده‌خاته‌ ژێر پرسیاره‌وه‌.

به‌پێ قسه‌كانی گرۆشكۆ، یه‌كێتی ئه‌وروپا به‌هۆی سه‌پاندنی سزای نوێ به‌سه‌ر مۆسكۆ سیاسه‌ته‌ نادۆستانه‌كه‌ی بردۆته‌ ئاستێكی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاڵۆزییه‌كان.

روونی كرده‌وه‌، یه‌كێتی ئه‌وروپا به‌م سیاسه‌تانه‌ی كه‌ خۆی له‌ سه‌پاندنی سزا ده‌بینێته‌وه‌، ئاسته‌نگێكی نوێی خسته‌ به‌رده‌م په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه سروشتییه‌كانی هه‌ردوولا.

هه‌روه‌ها گرۆشكۆ باسی له‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی روسیا و ناتۆ كرد، وتی، په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌ خراپترین دۆخی دایه‌ له‌ وه‌تای شه‌ڕی سارد كۆتایی هاتووه‌.

 

RT





ئەم هەواڵە 364جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad