English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
فیلمی ئاڤاتار لە سینەماکانی چین نمایشدەکرێت
2021-03-20 [11:16 AM]

​ZNA – هەولێر


فیلمی سینەمایی ئاڤاتار لە هۆڵە سینەماییەکانی چین نمایشدەکرێت و دووبارە نمایشکردنەوەی لە هۆڵە سینەماییەکاندا، 21 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی دیکەی خستە سەر کۆی داهاتی.


ئاڤاتار کە فیلمی پرداهاتی سینەمای جیهان بوو، بۆ ماوەیەک فیلمی سینەمایی Avengers: Endgame توانی پێشی بکەوێت، بەڵام بەهۆی دووبارە نمایشکردنەوەی ئاڤاتار لە سینەماکاندا، بەتایبەتیش لە سینەماکانیچین، دووبارە گەرایەوە ریزبەندی یەکەمی لیستی فیلمە پڕداهاتەکان لە جیهاندا.


ئێستا کۆی داهاتی فیلمی ئاڤاتار دوو ملیار و 7898 ملیۆن و 579 هەزار و 794 دۆلاری ئەمریکییە  و داهاتی فیلمی Avengers: Endgame دوو ملیار و 797 ملیۆن و 501 هەزار و 328 دۆلارە.



جێمس کامیرۆن دەرهێنەری فیلمی ئاڤاتار، ئێستا کار بۆ دوو بەشی دیکەی ئەم بەرهەمە سینەماییە دەکات و بڕیارە لە 2022 و 2024 لە سینەماکاندا نمایشبکرین، ئەمەش لە دوای سەرکەتنی بەشی یەکەمی دێت کە لە 2009ـدا بڵاوکرایەوە.





ئەم هەواڵە 253جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad