English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
فێستیڤاڵی فیلمی ڤیلینۆس لە شەش هوتێلدا سازدەکرێت
2021-03-20 [02:00 AM]

ZNA – هەولێر


رێکخەرانی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی ڤیلینۆس، بەهۆی مەترسییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا، فێستیڤاڵەکەیان لە شەش هوتێل لە ڤیلینۆسی پایتەختی لیوتوانیا ساز دەکات.

چالاکییەکانی فێستیڤاڵی ڤیلینۆس لە 18 مارس دەستیپێکرد و تاوەکو 24 نیسان بەردەوام دەبێت.

بەشێکی زۆر لە ژووری هوتێلەکان دەکرێنە شوێنی پیشاندانی فیلم و ئەمەش بۆ جاری یەکەمە رێکخەرانی فێستیڤاڵ و خاوەن هوتێلەکان بۆ چارەسەکردنی کێشەی سازکردنی فێستیڤاڵە سینەماییەکان لە سەردەمی کۆرۆنادا بیرۆکەی نوێ دەخەنەڕوو.


لە فێستیڤاڵەکەدا 104 فیلمی سینەمایی و 44 کورتەفیلم نمایشدەکرێن و فێستیڤاڵەکە بە فیلمی " People We Know Are Confused " لە دەرهێنانی تۆماس سمۆکیس دەرهێنەری لیتوانی دەستپێدەکات.



 





ئەم هەواڵە 358جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad