English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
داهاتی Judas and the Black Messiah لە سینەماکاندا
2021-03-21 [01:42 AM]

ZNA – هەولێر


داهاتی فیلمی سینەمایی Judas and the Black Messiah لە سینەماکانی جیهاندا بۆ میدیاکان ئاشکرا کرا.

ئەم بەرهەمە سینەماییە کە لە 12 شوباتەوە لە سینەماکانی جیهاندا نمایشدەکرێت، داهاتی گەیشتە پێنج ملیۆن و نۆ هەزار دۆلاری ئەمەریکی و تەنها لە ئەمریکا توانی زیاتر لە چوار ملیۆن دۆلاری ئەمریکی بەدەست بێنیت.

بەم دواییە دانیال کالۆیا کە رۆڵی سەرەکی لە فیملەکەدا دەبینێت، توانی خەڵاتی گۆلدن گلۆب وەک باشترین ئەکتەری یاریدەدەر وەربگرێت.

فیلمی Judas and the Black Messiah باس لە ژیان و کوشتنی فەرید هامبتۆن سەرۆکی پلینگە رەشەکان دەکات و شاکا کینگ کاری دەرهێنانی بۆ کردووە.





ئەم هەواڵە 316جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad