English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئیسرائیل...هەڵبژاردنی پەرلەمانی بەڕێوەدەچێت
2021-03-23 [07:09 AM]

ZNA – هەولێر


ئەمڕۆ سێشەممە بۆ چوارەمین جار لە ماوەی 2 ساڵدا، هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئیسرائیل بەڕێوەدەچێت، راپرسییەکانیش دەڵێن پارتەکەی سەرۆک وەزیران زۆرترین کورسی بەدەستدێنێت.

هەڵبژاردنەکە لەکاتێکدایە، ئیسرائیل رووبەرووی چەقبەستوویی سیاسی بووەتەوە، ئەوەش بەهۆی دابەشبوونی پارتەکانی بەشدار لە حکومەتی کاربەڕێکەردا

ئەم هەڵبژاردنە دەبووایە لە 2023 بەڕێوەبچێت، بەڵام لە دیسەمبەری رابردوودا و بەهۆی دروستبوونی کێشە لەسەر بودجەی وڵات، پەرلەمانی ئیسرائیل هەڵوەشایەوە و بڕیاردرا لە 23ی ئاداری 2021دا هەڵبژاردنی پێشوەختە بەڕێوەبچێت.

بنیامین ناتانیاهو 12 ساڵە سەرۆکوەزیرانە و ئێستاش هێشتا هیوای بە بردنەوە و دروستکردنی هاوپەیمانییەکی بەهێزە بۆ بەڕێوەبردنی وڵات.

دابەشکردنی ڤاکسین یەکێکە لە خاڵە بەهێزەکانی ناتەنیاهوو، چونکە ئیسرائیل لەرووی ژمارەی دانیشتووانەوە بەرزترین رێژەی ڤاکسینی دابەشکردووە و  زیاتر لە نیوەی دانیشتووانەکەی ڤاکسینیان وەرگرتووە.  

 





ئەم هەواڵە 367جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad