English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
حوسییەکان پێشنیارەکەی سعودیەیان رەت كرده‌وه‌
2021-03-23 [08:59 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

لە ماوەی ڕابردوودا وەزیری دەرەوەی سعودیە فەیسەڵ بن فەرحان ئال سعود ئاشكرای كرد، سعودیە پێشنیاری دەستپێشخەریی نوێی ئاشتی لە یەمەن بە سەرپەرشتی نەتەوە یەکگرتووەکان کردووە، حوسییه‌كانیش ئه‌و ده‌ستپێشخه‌رییه‌یان ره‌ت كرده‌وه‌.

حکومەتی سعودیە لە بەیاننامەیەکدا وتی سعودیە لە ساڵی 2015 ەوە کاتێک لەڕووی سەربازییەوە چووە جەنگی یەمەنەوە، کۆمەڵێک پێشنیاری پێشکەش کردووە، لەوانەش " وەستاندنی شەڕ بە سەرپەرشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە سەرانسەری وڵاتەکەدا."

لەلای خۆیانەوە حوسییەکانی یەمەن کە هاوپەیمانی ئێرانن پێشنیارەکەی سعودییەیان بۆ وەستاندنی شەڕ ڕەت کردەوە.

وتەبێژی حوسیەکان محەمەد عەبدولسەلام لەڕێی کەناڵی مەسیرەی سەر بە حوسییەکانەوە وتی " بە بیری وڵاتانی دوژمنکار دەهێنینەوە دەبێت بەتەواوەتی دوژمنکارییەکانیان کۆتای پێبهێنن و گەمارۆکان لاببەن."

وەزیری دەرەوەی سعودیە لەمیانەی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتی " هاوپەیمانێتی بە ڕابەرایەتی سعودیە گەمارۆکانی سەر بەندەری حودەیدە کەم دەکاتەوە و ئەو باجانەی کە لە بەندەرەکە وەردەگیرێن ڕاستەوخۆ ڕەوانەی حسابێکی بانکی هاوبەشی بانکی ناوەند دەکرێت. هەروەها ڕێگە دەدرێت بە دووبارە کردنەوەی فڕۆکەخانەی سەنعا."

ئەوەشی خستەڕوو " دەستپێشخەرییەکەی سعودیە دووبارە دەستپێکردنەوەی دانوستانە سیاسییەکانیش بۆ کۆتای هێنان بە قەیرانی یەمەن لەخۆدەگرێت."

لەلای خۆیەوە حکومەتی یەمەن کە لەلایەن کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیەوە دانی پێدانراوە لە بەیاننامەیەکدا پێشوازی لە دەستپێشخەرییەکەی سعودیە کرد.

 

voa





ئەم هەواڵە 316جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad